Sinan Doğan
07 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2023
بۆگۆتا - AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦،٣ پلە بە پێوەری ڕێختەر، کەناراوەکانی چیلی هەژاند.
ناوەندی بوومەلەرزەناسی نیشتمانیی چیلی (CSN)، بڵاویکردەوە کاتژمێر ٢٠:٤٨ خولەک، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٣ پلە بە پێوەری ڕێختەر، چیلی هەژاندووە کە چەقەکەی شاردەێی کەناری تۆنگۆی سەربە ویلایەتی ئێلگوی بووە و لە قووڵایی ٣٥ کیلۆمەتر ڕوویداوە.
بەرپرسانی وڵاتەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانیی و ماڵی لێ نەکەوتووەتەوە.
چیلی کە یەکێکە لەو وڵاتانەی لە جیهاندا زۆرترین بوومەلەرزە تیایدا ڕوو دەدات، دەکەوێتە سەر پشتێنەی بوومەلەرزەی زەریای هێمن کە بە "ئەڵقەی ئاگر" ناسراوە.
لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٠دا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٨،٨ پلە ئەو وڵاتەی هەژاند و بووە هۆی دروستبوونی تسونامی کە گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٥٠٠ کەسی لێکەوتەوە.