بۆینس ئایرس
لەتیرو پشکەکەدا ھەریەکە لەشارەکانی (تۆکیۆ، ئەستەنبوڵ و مەدرید) کێبەرکێ دەکەن. لەسەرەتادا بۆ ھەر شارێک ڤیدیۆیەکی ٤٥ دەقیقەیی دۆکیومێنتاریی پێشکەشدەکرێ. دوای تەواوبوونی ھەر ڤیدیۆیەک ١٥ دەقیقە بۆ پرسیار و وەڵام لەبارەی شارەکەوە تەرخاندەکرێ.
شاندێکی وەرزشی لە تورکیا وەک نوێنەری شاری ئەستەنبوڵ بەمەبەستی ئامادەبوونیان لە تیروپشکی لیژنەی ئۆڵۆمپیی جیھانی گەیشتنە وڵاتی ئەرجەنتین. بەپێی زانیارییەکان سەرۆکوەزیرانی تورکیا (رەجەب تەیب ئەردۆغان)یش ئامادەی دەنگدانەکە دەبێ.
لیژنەی ئۆڵۆمپیی جیھانی پێکدێ لە ١٠٣ ئەندام. سەرۆکی لیژنەکە (جاکس رۆگ) مافی دەنگدانی بەخۆی و ئەندامی وڵاتە بەشداربووەکان نەداوە. کەواتە سێ ئەندامی ئیسپانیا و تورکیا و یابان لە دەنگدانەکە دەچنە دەرەوە. ئەوانەی دەمێننەوە (٩٧) ئەندامن کە مافی دەنگدانیان ھەیە.
قۆناغی یەکەمی دەنگدانەکە سەعات ٩:٤٥ی شەو، بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی ئەنجامدەدرێ. ئەو شارەی کەمترین دەنگ بەدەسدێنێ دەکرێتە دەرەوە. پاشان ھەردوو شار پرۆگرامی چۆنێتی پێشوازییکردن و خزمەتگوزارییەکانیان دەخەنەڕوو.
ئەنجامی یەکلاییکەرەوەی نێوان دوو شارەکەی دیکە سەعات ١١ی شەو لەلایەن (جاکس رۆگ) سەرۆکی ئۆڵۆمپییادەوە ئاشکرادەکرێ.