سلێمانی
لەو فێستیڤاڵەدا کەلەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چالاکیی وێژەیی سلێمانی ڕێکخرابوو، داوا کرا ئاوڕ لەئەدەبی شاعیرانی تەریقەتی نەقشبەندی بدرێتەوە.
ئەیوب رۆستەم، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵ لەلێدوانێکدا بۆ AA گوتی" فێستیڤاڵەکە ئاوڕدانەوەیەک بو لەڕێ وڕچەی نەقشبەندی و بەرھەمی ھەندێک لەشاعیرەکانی ئەو تەریقەتە، تێیدا کۆمەڵێک بابەتی تایبەت لەسەر شاعیرەکانی ئەو تەریقەتە پێشکەش کران".
سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە باس لەوە دەکات تائێستا ئاوڕ لەو ئەدەبە نەدراوەتەوەو پەراوێزخراوە"لەکۆتایی فێستیڤاڵەکەدا گەشتینە ئەو بڕوایەی تائێستا ئاوڕ لەو ئەدەبە نەدراوەتەوەو فەرامۆش کراوە، بۆیە داوامانکرد ئاوڕی جدی لەو بابەتە بدرێتەوەو بخرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوە" .
یەکێ لەبەشداربووانی فێستیڤاڵەکە (عەلی ڕەزا نوسرەتی) لەبابەتێکدا کەلەمیانی فێستیڤاڵەکەدا بەناوی(لەھیندەوە بۆ کوردستان) لەبارەی سەرھەڵدانی تەریقەتی نەقشبەندی لەکوردستان دەڵێ"بەچاوخشاندنێکی مێژوویی و ئەو بەڵگانە کەلەبەردەستدایە ، ئەوە دەسەلمێنێ کەتەریقەتی نەقشبەندی لەسەدەی نۆزدەی زایینی بەدەستی مەولانا خالیدی نەقشبەندی ھاتووەتە کوردستان"
لە فێستیڤاڵەکەدا کەدوو ڕۆژی خایاند و تێیدا ئەم بایەتانە پێشکەش کران
ڕۆژی یەکەمی فێستیڤاڵ
- لێکۆڵینەوە لەسەر پوختەی باسی بنەماکانی ڕێبازی نەقشبەندی(د.سەباح بەرزنجی)
- پێگەی زانستی تەسەوف لەبازنەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا(د.حەسەن موفتی)
- شاعیرێتی مەولەوی لەئاستانەی سۆفیگەرییدا (د.ڕەئوف عوسمان)
- مۆتیڤی پیر لەشیعری مەولەویدا(شکار عەبدولکەریم).
ڕۆژی دووەمی فێستیڤاڵ
- ئەدەب و زانستی تەسەوف لەڕوانگەی شێخ عومەر زیائەدینەوە(شێخ موحسین موفتی)
- لێکدانەوەی زمانی عیرفانی لەقوتابخانەی نەقشبەندی(ڕەئوف مەحمود پوور)
- لەھیندەوە بۆ کوردستان (عەلی ڕەزا نوسرەتی)
-نەقشبەندی و جیھانی ئەدەبی کوردی (سەید موعتەسەم ھاشمی)
- سایکۆلۆژیای ئەدەب لەشیعری ئەمین نەقشبەندی(د.فاروق نەقشبەندی).