Cüneyt Karadağ
01 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2020
به‌رلین – AA
ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت حزبوڵڵای لوبنان بخاته لیستی تیرۆری یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه.
ماڵپەڕی Der Spiegel بڵاوی كرده‌وه كه ته‌نها باڵی چه‌كداری حزبوڵڵای لوبنان خراوه‌ته لیستی تیرۆری یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه و ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت حزبوڵڵا به ته‌واوی بخرێته لیستی تیرۆره‌وه.
راوێژكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، هانس جۆرج ئێنگێلك جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "حزبوڵڵا رێكخراوێكی تیرۆریستییه، بۆیه ده‌بێت به ته‌واوی بخرێته لیستی تیرۆری یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه. ئه‌ڵمانیا وه‌ك سه‌رۆكی كاتی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ ئه‌مه كار ده‌كات. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاش پشتگیری له‌و هه‌وڵه ده‌كات".
تاكو ئێستا فه‌ڕه‌نسا له دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستایه‌وه كه حزبوڵڵا به ته‌واوی بخرێته لیستی تیرۆره‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لوبنان، سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ره‌خنه‌ی له حزبوڵڵا گرتووه باس له‌وه كراوه كه له‌وانه‌یه فه‌ڕه‌نسا پشتیوانی له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌ڵمانیا بكات.