"کەشتییە نەوتھەڵگرکەی بەریتانیا دەستی بەسەردانەگیراوە"
- سەرچاوە سەربازییەکانی ئێران ئەو دەنگۆیانەیان رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن، کەشتییەکی دیکەی نەوتھەڵگری بەریتانیا لە گەرووی ھورمز دەستی بەسەرداگیرابێت.
Tahran
تاران ــ AA
سەرچاوە سەربازییەکانی ئێران ئەو دەنگۆیانەیان رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن، کەشتییەکی دیکەی نەوتھەڵگری بەریتانیا لە کاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی ھورمزدا دەستی بەسەرداگیرابێت.
کەناڵی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، چەند سەرچاوەیەکی سەربازیی رایانگەیاندووە: "کەشتییەکی دیکەی نەوتھەڵگری بەریتانیا لە گەرووی ھورمز تەنھا راگیرابوو بە ھیچ شێوەیەک دەستی بەسەردانەگیراوە".
دوێنێ دەنگۆی ئەوە بڵاوبووە کە سوپای پاسدارانی ئێران لەگەرووی ھورمز کەشتیی نەوتھەڵگری Stena Imperoی راگرتووە کە ئاڵای بەریتانیای پێوەیە.
ئێران رایگەیاندبوو کە بەھۆی پابەندنەبوون بە یاسا دەریاوانییەکانەوە، دەست بەسەر کەشتییەکەدا گیراوە.