Muhammet Ali Kemal
20 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2019
پێنسیلڤانیا - AA
جێگری پێشووی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاڵكبانك، مه‌همه‌ت هاكان ئاتیللا، كه له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی پێشيلکردنی سزاكانی سه‌ر ئێران‌دا له ئه‌مریكا زیندانییكرابوو، و سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی ئازادكرابوو، به‌مه‌به‌ستی ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی بۆ توركیا، راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نووسینگه‌ی كۆچبه‌رانی ئه‌مریكا، كراوه.
دوای ئازادكردنی مه‌همه‌ت هاكان ئاتیللا، په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندییان به نووسینگه‌ی پارێزگاریی گومرگی و كۆچبه‌ریی ئه‌مریكاوه كرد و كاربه‌ده‌ستانی نووسینگه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی كاروباره‌كانی ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی بۆ توركیا، ئاتیللا راده‌ستی ناوه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی York County Prison له ویلایه‌تی پێنسیلڤانیا كراوه.
دواتر په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو سه‌ردانی York County Prisonیان كرد و كاربه‌ده‌ستانی ناوه‌نده‌كه ئه‌وه‌یان پشتڕاستكرده‌وه كه ئاتیللا له‌وێ راگیراوه به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به واده‌ی ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی بۆ توركیا نه‌دا.