Yusuf Hatip,Hemın Othman Mohammed
09 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2019
بڕۆكسل - AA
به هۆی پلاندانانی بۆ هه‌وڵی كوشتن له خاكی ئه‌ورووپادا، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڕیاریدا سزا به‌سه‌ر ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران‌دا بسه‌پێنێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به هۆی پلاندانانیان بۆ هه‌وڵی كوشتن له خاكی ئه‌ورووپادا، بڕیاردراوه به سڕكردنی سه‌روه‌ت و سه‌رچاوه داراییه‌كانی دیكه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران و دوو هاووڵاتی ئێرانی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ماوه‌ی ئه‌و لیستی سزایه‌ی تێكڕا 15 كه‌س و 21 دامه‌زراوه یان رێكخراوی ئێرانی لەنێودایه كه پێشتر خراونه‌ته لیستی سزاكه‌وه، بۆ شه‌ش مانگ کاری پێدەکرێت.