Emre Aytekin,Muhammet Ali Kemal
16 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2018
تیهوانا- AA
گرووپێك له كۆچبه‌رانی خه‌ڵكی ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست، گه‌یشتوونه‌ته، شاری سنووریی تیهوانا له مهكسیسك كه دوایین وێستگه‌ی ئه‌و رێگایه‌یه كه به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنه خاكی ئه‌مریكا بڕیویانه.
كاربه‌ده‌ستانی شاره‌كه ئاشكرایانكرد زیاتر له دوو هه‌زار كۆچبه‌ر كه به‌شێكن له كاروانێكی حه‌وت هه‌زار كه‌سیی، كۆچبه‌ران، گه‌یشتوونه‌ته تیهوانا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه شاره‌كه توانای له‌خۆگرتنی ٧٠٠ كۆچبه‌ری هه‌یه، یاریگایه‌ك و هۆڵێكی وه‌رزشیی به‌ڕووی كۆچبه‌راندا كراوه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی گومرگی ئه‌مریكا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به لایه‌نی زۆره‌وه ده‌توانن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ داواكاریی ١٠٠ په‌نابه‌ر بكه‌ن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆچبه‌ران چه‌ندین مانگ له‌شاره‌كه بمێننه‌وه.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند زیاتر له حه‌وت هه‌زار كه‌س چوونه‌ته نێو ئه‌و كاروانه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئه‌مریكا له وڵاتانی ئه‌مریكای ناوه‌ڕاسته‌وه به‌ڕێكه‌وتووه و دوو هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س له‌وانه‌ش مناڵن.
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه پۆلیس و سوپای مه‌كسیك نه‌یانتوانیوه ئه‌و كۆچبه‌رانه رابگرن كه هاتوونه‌ته سه‌ر سنووره‌كانی باشووری وڵاته‌كه‌ی و هه‌ر بۆیه "باری له‌ناكاو"ی راگه‌یاندووه و ده‌ورییه‌كانی سه‌ر سنووری خستووه‌ته كار.
دۆناڵد تره‌مپ ئاشكراشیكردبوو، هاوكارییه ده‌ره‌كییه‌كان بۆ هه‌ریه‌ك له گواتیمالا، هندۆراس و سلڤادۆر ده‌بڕێت یان به‌رێژه‌یه‌كی ئێجگار زۆر كه‌میان ده‌كاته‌وه.
مه‌كسیك به‌مه‌به‌ستی راگرتنی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی به‌ڕێكه‌وتوون بگه‌نه ئه‌مریكا، رایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و كۆچبه‌رانه داوای په‌نابه‌ریی بكه‌ن، ئه‌وا مۆڵه‌تی كاركردنیان ده‌داتێ.