مه‌شقی تایبه‌ت به تیمی تایبه‌تی پۆلیسی عه‌فرین ده‌كرێت
- تیمه تایبه‌ته‌كان كه سه‌ربه پۆلیسن له عه‌فرین، كه به‌م دواییانه دامه‌زراوه، ناویان لێنراوه "كۆماندۆس"، له‌لایه‌ن پۆلیسی چالاكییه تایبه‌ته‌كانه‌وه كه سه‌ربه هێزی ئه‌ركی سووریایه، مه‌شقیان پێده‌كرێت.
Ankara
عه‌فرین- AA
تیمه تایبه‌ته‌كان كه سه‌ربه پۆلیسن له عه‌فرین، كه به‌م دواییانه دامه‌زراوه، ناویان لێنراوه "كۆماندۆس"، له‌لایه‌ن پۆلیسی چالاكییه تایبه‌ته‌كانه‌وه كه سه‌ربه هێزی ئه‌ركی سووریایه، مه‌شقیان پێده‌كرێت.
مه‌شقه‌كانی "كۆماندۆس" كه له‌نێو پێكهاته‌ی نوێیی پۆلیسی عه‌فریندا دامه‌زرێنراوه و ده‌ستی به چالاكییه‌كانی كردووه، له‌لایه‌ن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه، وێنه‌ی گیرا.
تیمه‌كانی "كۆماندۆس" كه له ١٥٠ پۆلیس پێكهاتوون، له‌لایه‌ن شاره‌زایانی به ئه‌زموون كه به‌شدارییان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كان دژی تیرۆریستان كردووه، مه‌شقیان پێده‌كرێت.
مه‌شقه‌كان هه‌موو بواره‌كان ده‌گرێته‌وه، هه‌ر له فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی، میكانیكی چه‌ك، چۆنێتیی ته‌قه‌كردن به‌شه‌و و رۆژ، تا ده‌گاته خۆپارێزیی له‌به‌رامبه‌ر بۆمبه ده‌ستكرده‌كان و له‌رووی كرده‌ییه‌وه ئه‌نجامده‌درێن.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تیمه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ده‌مه‌وه چوونی هه‌ر رووداوێك كه به‌درێژایی ٢٤ كاتژمێر رووبدات، ئاماده ده‌كرێن.
له ئێستادا تیمه‌كان هاوشانی پۆلیسی چالاكییه تایبه‌ته‌كان، به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی شاره‌كه به‌ده‌م رووداوه گرنگه‌كانه‌وه ده‌چن.
بڕیاره له ئه‌كادیمیای پۆلیس كه پلان وایه دابمه‌زرێنرێت و سه‌ربه پێكهاته‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی خۆجێیی عه‌فرین كه به‌م دواییانه دامه‌زرێنراوه، بێت، ٤٠٠ پۆلیسی نوێ وه‌ربگیرێن و له قۆناغی یه‌كه‌مدا مه‌شقی تیمی تایبه‌تییان پێده‌كرێت و ئه‌وانه‌ی كه له مه‌شقه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، له‌نێو تیمی تایبه‌تیی پۆلیسی عه‌فریندا جێگه‌یان ده‌كرێته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن