لێدوانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سه‌رده‌سته‌ی فه‌تۆ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن
ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی به‌درۆ خسته‌وه كه گوایه "ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی توركیا نه‌رمی بنوێنێت له رووداوی كوشتنی جه‌مال خاشقچی، بیر له‌وه ده‌كاته‌وه سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن راده‌ستی توركیا بكاته‌وه".
Washington DC
واشنتۆن – AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هێزه‌ر ناوێرت، ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی به‌درۆ خسته‌وه كه گوایه "ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی توركیا نه‌رمی بنوێنێت له رووداوی كوشتنی جه‌مال خاشقچی، بیر له‌وه ده‌كاته‌وه سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن راده‌ستی توركیا بكاته‌وه" و رایگه‌یاند: "ئه‌م دوو بابه‌ته لێك جیاوازن".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سازیكرد، هێزه‌ر ناوێرت روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی كوشتنی خاشقچییه‌وه دا.
هێزه‌ر ناوێرت ده‌نگۆی كه‌ناڵی NBC ئه‌مریكی به درۆخسته‌وه كه گوایه "ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی توركیا نه‌رمی بنوێنێت له رووداوی كوشتنی جه‌مال خاشقچی به دوای رێگای یاساییدا ده‌گه‌ڕێت تاكو سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن راده‌ستی توركیا بكاته‌وه".
- "هێشتا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و به‌ڵگانه ده‌كه‌ین كه حكوومه‌تی توركیا پێشكه‌شی كردووین"
ناوێرت جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه رووداوی كوشتنی خاشقچی و سه‌رده‌سته‌ی فه‌تۆ گوله‌ن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌یه‌كه‌وه نییه و كۆشكی سپی له‌مباره‌یه‌وه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام نه‌داوه.
ناوێرت رایگه‌یاند: "داواكاریگه‌لێكی زۆرمان له‌وباره‌یه‌وه (راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن) له توركه‌كانه‌وه پێگه‌یشتووه. هێشتا سه‌رگه‌رمی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڵگه‌كانی حكوومه‌تی توركیاین كه سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن پێشكه‌شیان كردووه. ئه‌مه به‌ته‌واوه‌تی پڕۆسه‌یه‌كه كه له نێو وه‌زاره‌تی داددا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌ڵام ده‌توانم ئه‌وه به‌ئێوه بڵێم كه ئه‌م دوو بابه‌ته دوو بابه‌تی جوودان له یه‌كتر. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ هاوڕێیانمان له كاربه‌ده‌ستانی كۆشكی سپی، قسه‌مان كرد، ئه‌وان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه هیچ مشت‌ومڕێك له‌وباره‌یه‌وه له‌وێ ئه‌نجامنه‌دراوه".
له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا به‌وه‌ی كه "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سعوودییه‌كان ئه‌و ناوانه‌یان بۆ رای گشتیی ئاشكرانه‌كردووه كه سزایان ده‌ده‌ن، ئیداره‌ی ئه‌مریكا چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستنیشانكرد تاوه‌كو سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت؟" هێزه‌ر ناوێرت جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه له نێوان پڕۆسه‌ی سزادان و ئه‌و بڕیارانه‌ی كه له ریاز دراون، په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ بوونی نییه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ئێمه ئه‌م ناوانه‌مان له ئه‌نجامی كار و لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆمان ده‌ستنیشانكردووه".
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا كه ئایا له‌وباره‌یه‌وه هاریكاریی له‌نێوان ئه‌مریكا و سعوودییه‌كاندا هه‌یه یان نا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "له‌وباره‌یه‌وه ناچمه ورده‌كاریی زیاتره‌وه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن