Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
16 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن – AA
به‌هۆی كوشتنی جه‌مال خاشقچییه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له ئاماده‌كاریدایه بۆ پڕۆژه‌یاسایه‌كی نوێ به‌مه‌به‌ستی سه‌پاندنی ژماره‌یه‌ك سزا به سه‌ر سعوودیه كه راگرتنی فرۆشتنی چه‌كی ئه‌مریكیش به‌و وڵاته له خۆ ده‌گرێت.
پڕۆژه یاساكه كه به پێشه‌نگایه‌تی سیناتۆری دیموكراته‌كان له بازنه‌ی نیوجێرسی باب مهنهندهز و سیناتۆری كۆمارییه‌كان له بازنه‌ی ئیندیانا تۆدد یانگ ئاماده كراوه له‌لایه‌ن هه‌ردوو سیناتۆری كۆمارییه‌كان لیندسی گراهام و سوسان كۆڵینس و هه‌ردوو سیناتۆری دیموكراته‌كان ژاك رید و یان شاههنهوه پشتیوانی ده‌كرێت.
له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌وه مهنهندهز رایگه‌یاند كه بریاری سزادانی ١٧ كاربه‌ده‌ستی سعوودی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له سه‌ر دۆسیه‌ی خاشقچی به‌س نییه و پێویسته سزای دیكه بخرێته سه‌ر ئه‌و وڵاته.
مهنهندهز له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی: "ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌یه‌كی روون و جێی متمانه له دۆسیه‌ی خاشقچی بكرێت. له رێگای ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه‌وه له‌گه‌ڵ كۆنگرێس جارێكی دیكه پابه‌ندبوون به داكۆكیكردن له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌سه‌لمێندرێت".