Kasım İleri
16 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن- AA
نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مریكا بۆ سووریا، باڵیۆز جێمس جێفری، ئاشكرایكرد په‌یه‌ده كه ئه‌مریكا له سووریا هاریكاریی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه به‌ڵام ئه‌مریكا په‌یه‌ده‌ی وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستیی نه‌ناساندووه.
له میانی گوتارێكدا له لووتكه‌ی به‌رگریی ساڵانه‌ی دامه‌زراوه‌ی "Defense One"ی ئه‌مریكی، جێمس جێفری روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه دا.
لێدوانه‌كانی جێفری سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌مریكا پێویسته له‌باره‌ی سووریاوه هاوكات له‌گه‌ڵ توركیا و له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌شدا كاربكات بوونه جێگه‌ی سه‌رنج.
باسی له‌وه‌شكرد توركیا پێی وایه یه‌په‌گه كه ناوی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌كارده‌هێنێت، "باڵی سووریای په‌كه‌كه"یه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه وه‌ڵامی پرسیارێكی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به چ شێوه‌یه‌ك ئه‌مریكا هاوسه‌نگیی نێوان توركیا و رێكخراوه‌كه‌ی پاراستووه، جێمس جێفری رایگه‌یاند:
"ئه‌مه تا بڵێی قورسه. چونكه ئه‌گه‌ر به‌شداریی چالاكی توركیا، هاریكاریی و هه‌ماهه‌نگیی ئه‌و وڵاته نه‌بووایه، نه‌ماده‌توانی هیچ یه‌ك له‌وشتانه‌ی ئه‌مڕۆ به ئه‌نجاممان گه‌یاندوون، ئه‌نجامبده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوبه‌شێكی خۆجێییش نه‌بووایه نه‌مانده‌توانی درێژه به بوونی خۆمان له باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته بده‌ین و هه‌روه‌ها نه‌مانده‌توانی به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش كه هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه. ئه‌م هاوبه‌شه خۆجێییه له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه تا ئێستا، په‌یه‌ده‌یه كه درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه له سووریا و ئێمه په‌كه‌كه‌مان وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستیی ناساندووه. ئه‌م بابه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانیی زۆری توركه‌كانه به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجاممان نه‌داوه".
جێفری بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه گوایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی شكستهێنان به داعش نه‌ببووه یه‌كێك له پێشینه‌كانی ئه‌منیه‌تی توركیا، ئه‌نقه‌ره به‌رگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ی نه‌گرت، گوتی: "كاتێك له سووریا بڕیاری گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تماندا له‌وپه‌ڕی شكستهێنان به داعشدا توركه‌كان ده‌ستیان كرد به دروستكردنی كێشه بۆ ئێمه".
- "سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین له تێگه‌یاندنی توركه‌كان"
جێفری تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا له‌گه‌ڵ كاره له پێشینه‌كانی توركیایه كه شكستهێنانه به داعش، ده‌ركردنی میلیشیاكانه له سووریا كه ئێران پشتگیریان ده‌كات و ده‌ستكردن به پرۆسه‌ی سیاسیی له سووریا، گوتی: "به‌ڵام ئه‌وان دڵنیا نین له‌وه‌ی كه ئامانجی مانه‌وه‌مان له باكووری رۆژهه‌ڵات ئه‌وه نییه. كاتێك باسی ئه‌وه‌مان بۆ كردن گوتمان (هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه/په‌كه‌كه) ئاڵوگۆڕێكی كاتییه. هێشتاش هه‌ر وایه به‌ڵام ژماره‌یه‌ك هه‌لومه‌رجمان خستۆته پێش. سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین له تێگه‌یاندنی (توركه‌كان) له‌مه. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دروستبوونی گرژی له نێوان توركه‌كان و په‌یه‌ده/هه‌سه‌ده له ناوچه سنوورییه‌كان".
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا له نێوان توركیا و یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كامیان هه‌ڵده‌بژێرن، گوتی:
ئەمە دەربارەی ئەوە نییە کەر دژ بەیەکیان رابگریت، ئەگەر بێت‌و پشتمان لە هێزی سووریای دیموکڕات بکردبا کە دژی پەیەدە باڵی دێژکراوەی چەکداری پەکەکەیە لە سووریا، ئەوا لەمێژ بوو هەوڵەکان بۆ دەستەبەربوونی ئاشتی لە سووریا لەبارچووبوو. دەبوایە ئێمە لەو هەرێمە هەردوو لایەن رازی بکەین لەسەر ئامانجە هاوبەشەکان. لەبەر ئەوەی پەیەدە حکوومەتێکی جیای دەوێت. نایەوێت ئێران لەو ناوچەیە بێت و دەیەوێت داعش دووبارە سەرهەڵبداتەوە ئەمەش کێشەکەیە. بەهۆی رێککەوتنیش لەگەڵ تورکەکان، ئەوانیش نایانەوێت لە سنووری باشوور رێککەوتن لەگەڵ پەکەکە بکرێت".
جێفری جەختی کردەوە لەوەی کە بە کشاندنەوەی چەکدارانی یەپەگە/پەکەکە لە رۆژهەڵاتی فورات، ئەوا وەڵامی نیگەرانییەکانی تورکیا دەدرێتەوە و گوتیشی: "ئەمریکا لە ناوچەکە وەک هەر گرووپێکی دیکەی چەکداری، چەکی قورسی بە پەیەدە نەداوە تەنیا چەکی سوک و کەل و پەلی سەربازی نەبێت.
- "چەکی قورس بە یەپەگە/پەکەکە نەدراوە"
جێفری گوتیشی: "ئەمریکا ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی بێ چەک، چەکی سوک و گوللـە هاوەنی پێداون، تانک یاخود مووشەکی سیستەمی بەرگری و چەکی قورسی پێ نەداون".
جێفری جەختی لەوە کردەوە کە پێشتر مووشەکی دژی تانکیان داوەتە ئۆپۆزسیۆنی سووریا و تەنیا نەدراوە بە یەپەگە/پەکەکە و لەم بارەیەوە گوتی: "تەواوی ئەوانەمان بۆ ئەوە کرد کە ئاماژەیەک بدەین بە تورکیا و بڕوا بکەن ئەوە بۆ ئێمە زۆر گران تەواو بوو. ناچاربووین کە هێزەکانی تۆپهاوێژمان بۆ ئەو ناوچەیە رەوانە بکەین چونکە هیچیان لەدەستتدا نەبوو.
جێفری بەر لەوەی بەرپرسیارێتی لە سووریا وەربگرێ، لە زۆر کۆڕ و کۆبوونەوەدا بە ئاشکرا رایگەیاندبوو کە یەپەگە و پەیەدە بە باڵی سووریا پەکەکە دەزانێ.
هەفتەی رابردوو نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مریكا بۆ سووریا، باڵیۆز جێمس جێفری لە روونکردنەوەیەکدا قسەکانی گۆڕی و رایگەیاند، یەپەگە لە لایەن ئەمریکاوە بە هێزێکی تیرۆریستی ناناسرێ و ئەوەش مشتومڕی لێکەوتەوە.