جيهان, جەمال خاشقچی

نەتەوە یەکگرتووەکان: "پێویستە ئەوانەی لە کوشتنی خاشقچی تێوەگلاون رادەستی دادگا بکرێن"

گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک: "دەمانەوێ ببینین کە گشت ئەو کەسانەی بەم تاوانە وەحشیگەرە تێوەگلاون رادەستی دادگا بکرێن".

Abdullah Shukur  | 15.11.2018 - نوێکردنەوە : 16.11.2018
نەتەوە یەکگرتووەکان: "پێویستە ئەوانەی لە کوشتنی خاشقچی تێوەگلاون رادەستی دادگا بکرێن"

New York

نەتەوە یەکگرتووەکان - AA

گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک لەبارەی پرسی کوشتنی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی رایگەیاند کە ئەوان لە نزیکەوە چاودێری پێشھاتەکان دەکەن.

دوجاریک لەکۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆی وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەندیدار بە پرسی کوشتنی خاشقچی و بانگھێشتی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەمبارەیەوە دایەوە.

گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک لەبارەی پرسی کوشتنی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی لە کۆنسڵخانەی سعوودیە لە شاری ئیستانبوڵ رایگەیاند کە ئەوان لە نزیکەوە چاودێری پێشھاتەکان دەکەن و گوتیشی: "دەمانەوێ ببینین کە گشت ئەو کەسانەی بەم تاوانە وەحشیگەرە تێوەگڵاون رادەستی دادگا بکرێن".

دوجاریک لەبارەی بانگھێشتی وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندیدار بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەمبارەیەوە رایگەیاند کە ئەوان تاکو ئێستا داواکاری نووسراویان لەبارەی لێکۆڵینەوەیەکی بەم جۆرە بەدەست نەگەیشتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın