رێكخراوی تیرۆریستیی له سه‌ره‌مه‌رگدا مناڵان ده‌كاته ئامانج
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ركه‌وتووه‌كان له ده‌ره‌وه و ناوخۆی توركیا، رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه گه‌یشتووه‌ته خاڵی تیاچوون و بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌ندامی نوێ بۆ ریزه‌كانی، مناڵان بۆ شاخ ده‌ڕفێنێت.
Ankara
ئه‌نقه‌ره- AA
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ركه‌وتووه‌كان له ده‌ره‌وه و ناوخۆی توركیا، رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه گه‌یشتووه‌ته خاڵی تیاچوون و بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌ندامی نوێ بۆ ریزه‌كانی، مناڵان بۆ شاخ ده‌ڕفێنێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ر رێكخراوه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ركه‌وتووه‌كاندا كه ئه‌نجامده‌درێن، رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه چووه‌ته قۆناغی په‌رش و بڵاوبوونه‌وه‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت كه كێشه‌ی نه‌دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ندامی نوێی هه‌یه.
رێكخراوی تیرۆریستیی به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شداریی له ریزه‌كانیدا نه‌ماوه، په‌نای بۆ شێوازه نامرۆڤانه‌كان بردووه و به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌ندام، بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ سنوورێكی ته‌مه‌ن، ده‌ستی به ئامانج كردنی مناڵانی ته‌مه‌ن بچووك كردووه.
تیرۆریستێک بە ناوی ی.ج کە پێشتر لەلایەن ئەو رێکخراوە رفێنراوە و پاشانیش توانیویەتی رابکات و خۆی رادەستی ھێزەکانی ئەمنی تورکیا بکات، لە گوتەکانیدا باسی لەوە کرد کە لە گوندێکی سەر بە بایەزید بە زۆرەملێ لەلایەن دوو تیرۆریستەوە رفێنراوە.
ھاوکات کەسێکی دیکە بە ناوی ی.ت کە تەمەنی منداڵە و لە دوای رفاندنی بۆ نێو ئەو رێکخراوە توانیویەتی رابکات و خۆی رادەستی ھێزەکانی ئەمنی بکات، لە گوتەکانیدا دانی بەوە دانا کە ئەویش لە گوندێکی سەر بە نسێبین رفێنراوە و بردراوەتە کەمپێکی ئەو رێکخراوە لە عێراق.
ئەو کەسە باسی لەوەش کرد کە بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ ئەو منداڵانەی کە رفێنراون لە کەمپەکان دەستبەسەر کراوە و مەشق و راھێنانیان پێکراوە، پاشان بە جۆرێک لە جۆرەکان رێگایەکی دۆزیوەتەوە و لە دەستی ئەو رێکخراوە ھەڵاتووە و خۆی رادەستی ھێزەکانی ئەمنی کردووە.
ھاوکات رێکخراوەکانی چاودێری نێودەوڵەتی لە راپۆرتەکانیان ئاماژەیان بەوە کردەوە کە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، بەدەر لەوەی کە ئەو منداڵانە دەرفێنێت، رەوانەی بەرەی پێشەوەی شەڕیان دەکات.
پێشتریش چه‌ندین جار له‌و جۆره راپۆرتانه‌دا باس له‌وه كرابوو یه‌په‌گه كه باڵی سووریای رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌یه مه‌شق و راهێنانی به منداڵان كردووه و منداڵانی بردووه بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ.
وێنه و گرته ڤیدیۆییه‌كان كه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤه‌وه كراونه‌ته دیكۆمێنت زانیارییه‌كانی ناو راپۆرته‌كان پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و منداڵانه‌ی كه پێویسته له قوتابخانه بن له خێزانه‌كانیان دایان ده‌بڕن و ده‌یانبه‌نه ناوچه‌كانی شه‌ڕ. له‌و وێنانه‌ی له راپۆرته‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه ده‌بیندرێت منداڵانی ته‌مه‌ن ١٣-١٥ ساڵ چه‌كیان هه‌ڵگرتووه.
ده‌زاندرێت له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كان منداڵه‌كانیان بنێرنه ناو رێكخراوه‌كه پاره‌یان ده‌درێتێ. له ژماره‌یه‌ك راپۆرتدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به خراپی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان ده‌كرێت و به‌شێكیان راده‌هێندرێن له سه‌ر ماده‌ی هۆشبه‌ر و به‌شێكی دیكه‌یشیان دووچاری حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌بنه‌وه.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی ئه‌مریكا بڵاوی كردبووه‌وه بۆ خه‌ڵاتكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی شوێنی سه‌رده‌سته‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی ئاشكرا ده‌كه‌ن، باسی له‌وه كردبوو كه په‌كه‌كه گه‌نجان ده‌ڕفێنێت و ده‌یانباته ریزه‌كانی خۆیان و مه‌شقیان پێده‌كات و به‌كاریان ده‌هێنێت وه‌ك چه‌كدار.