Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
23 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2017
ریاز - AA
زیاتر له 40 بڕیاری پاشایه‌تی كه له‌لایه‌ن شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز واژووكراوه و جێگری سه‌رۆكی هه‌واڵگری، باڵیۆزی سعوودیه له واشنتۆن، فه‌رمانده‌ی هێزەکانی وشكانی و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر له‌سه‌ر كار لاده‌دات و كه‌سی دیكه له شوێنیان‌دا داده‌مه‌زرێنێت، بڵاوكرایه‌وه.
به پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراوی دیوانی پاشایه‌تیی سعوودیه، بڕیارنامه‌كه دوو كوڕی شا سه‌لمانی بۆ دوو پۆستی باڵا راسپاردووه. به‌وپێیه باڵیۆزی سعوودیه له واشنتۆن، عه‌بدوڵڵا بن فه‌یسه‌ڵ له‌سه‌ركار لادرا و له جێگاكه‌یدا شازادە خالید بن سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز دامه‌زرێنراوه. ئه‌میر عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمانیش بۆ پۆستی وه‌زیری وزه راسپێردرا.
هه‌روه‌ها به پێی بڕیارنامه‌كه ئه‌و خه‌رجییانه‌ی ساڵی رابردوو به هۆی قه‌یرانی ئابوورییه‌وه نه‌درابوو، ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه و بڕیاریش دراوه دوو مووچه له‌سه‌ر یه‌ك بدرێت به‌و كارمه‌نده سه‌ربازییانه‌ی له یه‌مه‌ن دژی حووسییه‌كان شه‌ڕده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كان، فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانیی سعوودیه، جه‌نه‌راڵ عید بن عه‌واد بن عاید شهلهوی له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و وه‌ك راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگری راسپێردرا. گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن عه‌سیری-ش بۆ جێگای جێگری سه‌رۆكی هه‌واڵگریی ئه‌و وڵاته راسپێردرا كه ماوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی كۆتاییهاتووه.
هه‌روه‌ها بڕیاردرا به ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه له دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی وڵات و هێنانی محه‌مه‌د غافیلی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و، لابردنی وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، خالید بن عه‌بدوڵڵا له پۆسته‌كه‌ی.
وه‌زیری كولتوور و زانیاری، عادل توره‌یفی كه پێگه‌یه‌كی گرنگیی هه‌یه له پرۆتۆكۆڵی سعوودیه‌دا له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و، عه‌واد بن ساڵح عه‌واد خرایه شوێنی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، چه‌ند كه‌سێك له ئاستی جێگرانی شازادە له وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندی و ته‌كنه‌لۆجی زانیاری، سكرتاریه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سكرتاریه‌تی گشتیی وه‌به‌رهێنان، سكرتاریه‌تی گشتیی ئاسایشی ژینگه و كه‌شوهه‌وا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گومرك، وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆر له ئیماراتهكان دامه‌زرێنران.
بڕیاره‌كان كه له‌لایه‌ن دیوانی شاهانه‌ی سعوودیه‌وه راگه‌یه‌نرا له به‌رواری ده‌رچوونیه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.