Adem Şalvarcıoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
15 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ١٢ ساڵی رابردوودا، ٢٥٠ هه‌زار كه‌س له مه‌كسیك كوژراون و زیاتر له ٣٧ هه‌زار كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوون.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، له‌ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه تاكو ئێستا، ١٠٠ هه‌زار كه‌س به هۆی رووداوی كوشتن و ١٥٠ هه‌زار كه‌سیش به هۆی پێكدادانه‌كانی نێوان مافیاكانی مادده‌ی هۆشبه‌ر کوژراون.
هه‌روه‌ها ٣٧ هه‌زار و ٤٠٠ كه‌سیش له میانی ئه‌م ١٢ ساڵه‌دا، بێسه‌روشوێن بوون و هیچ هه‌واڵێكیان نییه و پێده‌چێت ئه‌وانیش له ژیاندا نه‌مابن. داتاكان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن تا دێت ژماره‌ی قوربانیان له‌و وڵاته ته‌شه‌نه ده‌ستێنێت.
رووداوه‌كانی كوشتن له‌و وڵاته ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵی رابردوو، له‌سه‌دا ١٨ زیادی كردووه. ژماره‌ی بێسه‌روشوێنبووانیش له ساڵی ٢٠١٥، سێ هه‌زار و ٤٠٠ كه‌س بووە، به‌ڵام ئه‌م ژماره‌یه ساڵی رابردوو گه‌یشتووەته، پێنج هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س.
دۆزینەوەی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیش له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا له مه‌كسیك بووه‌ته جێی سه‌رنج. له مانگی ئه‌یلوولی رابردوو، ته‌رمی ١٧٤ كه‌س له‌ژێر خاك ده‌رهێندرا كه منداڵی ساواشیان له‌نێودابوون.