Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
15 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2018
نیکۆسیا - AA
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای له میانی به‌شداریكردن له ٣٥ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی رزگاركردنی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئۆكتای له‌باره‌ی پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانی قوبرس گوتی: "هۆكاری ئه‌وه‌ی كه هێشتا (كێشه‌ی) دوورگه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه بۆ هه‌ڵوێستی لایه‌نی قوبرسی رۆمی (قوبرسی یۆنان) ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت".
جێگری سه‌ركۆماری توركیا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆماری توركی قوبرسی باكوور یه‌كێكه له دوو پارچه یه‌كسان و دامه‌زرێنه‌ره‌ی دوورگه‌كه، گوتی: "تا ئه‌مڕۆ رێگه به هه‌وڵه‌كانی لایه‌نی به‌شه رۆمه‌كه‌ی قوبرس نه‌دراوه بۆ به‌لاڕێدابردنی ئه‌و راستیه، له‌مه‌ودواش رێگه‌ی پێ‌نادرێت. ئه‌و هه‌ڵوێسته حه‌قانی و تونده‌ی له قوبرس هه‌مانه، به هه‌مان شێوه پێداگیری به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان له سووریا و لیبیاش".