Selen Temizer,Ömer Koparan,Muhammet Ali Kemal
15 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2018
منبج/ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی نەخشەڕێگای منبج-دا، هێزەکانی سوپای تورکیا و سەربازانی ئەمریکا سێیەم دەورییەی هاوبەش ئەنجامدەدەن.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، سەربازانی سوپای تورکیا و ئەمریکا هەماهەنگیی دەکەن سەبارەت بە ئەنجامدانی سێیەم دەورییەی هاوبەش.
سەربازە تورک و ئەمریکییەکان کارەکان لە دەورووبەری زێی ساجو کە هەریەک لە هێڵەکانی پێشەوە لەبەرەی منبج و شارۆچکەی جەرابلوس لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە یەکتر جیادەکاتەوە، ئەنجامدەدن.
یەکەم دەورییەی هاوبەش لە نێوان سوپای هەردوو وڵاتدا، رۆژی یەکی تشرینی دووەم و دووەمیان رۆژی هەشتی تشرینی دووەم ئەنجامدرابوون.