Betül Yürük,Ramal Abdullah Mahmood
15 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2018
نیویۆرك – AA
ژماره‌ی قوربانیان له ئاكامی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ی کە ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكای گرتۆته‌وه كه هێشتا نه‌تواندراوه دابمركێندرێته‌وه، گه‌یشته ٥٦ كه‌س.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه كه له هەشتی مانگه‌وه له باكووری ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ده‌ستیپێكردووه، كوشنده‌ترین ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه بووه.
به‌م هۆیه‌وه زیاتر له ٥٦ كه‌س بوونه‌ته قوربانی، زیاتر له نۆ هه‌زار شوێن سووتاون و زیاتر له هه‌زار و ٣٠٠ كه‌سیش له په‌ناگه‌كان گیرساونه‌ته‌وه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تیشكیشیان خسۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێشتا چارەنووسی ١٣٠ كه‌س نازانن. به مه‌به‌ستی دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه زیاتر له پێنج هه‌زار كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه ئهركداركراون.
له‌نێو ئه‌و شوێنانه‌ی كه له باشووری ویلایه‌ته‌كه سووتاون، ماڵی ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ر، ده‌رهێنه‌ر و گۆرانیبێژ بوونی هەیە.