Yusuf Özcan,Hemın Othman Mohammed
15 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2018
پاریس - AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌باره‌ت به ره‌خنه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه ئاراسته‌ی خۆی و وڵاته‌كه‌ی كردووه رایگه‌یاند "ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی مێژووییمانه و به‌و شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام هاوپه‌یمان بوون په‌یوه‌ست بوون نییه. پێویسته په‌یوه‌ستی ئه‌وان نه‌بین".
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی TF1دا، ماكرۆن وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌ی تره‌مپ-ی دایه‌وه كه ئاراسته‌ی خۆی و وڵاته‌كه‌ی كردبوو.
ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نایه‌وێت وه‌ڵامی ره‌خنه‌كانی تره‌مپ بداته‌وه له‌باره‌ی بۆچوونی دروستكردنی سوپای ئه‌ورووپا و گوتی: "تره‌مپ سیاسه‌تی ئه‌مریكا ده‌كات و رێگه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی پێده‌ده‌م".
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا باسی له‌وه كرد كه باوه‌ڕی به سه‌روه‌ری ئه‌ورووپا هه‌یه و گوتی: "ئایا ده‌توانم ئاسایشی هه‌موو فه‌ڕه‌نسیه‌كان بۆ ئه‌مریكا به‌جێبهێڵم؟ نه‌خێر. ئه‌ركی من پاراستنی ئێوه‌یه".
ماكرۆن باسی له‌وه كرد كه بڕیاریانداوه له‌باره‌ی پێكهێنانی بوودجه‌ی نوێی به‌رگری و خوازیاره له ئاستی ئه‌ورووپا ئه‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌ورووپییه‌كانی بكات و گوتی: "زۆر كات ئاراسته‌مان ده‌گۆڕین بۆ ئه‌مریكا. ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی مێژووییمانه و به‌و شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام هاوپه‌یمان بوون په‌یوه‌ست بوون نییه. پێویسته په‌یوه‌ستی ئه‌وان نه‌بین".