جيهان

ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا رێککەوتنی برێخیت-یان پەسند کرد

ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا رێککەوتنی برێخیت کە لەنێوان وڵاتەکەیان و یەکێتی ئەورووپایە پەسند کرد.

Sangar Hamad Azeez  | 14.11.2018 - نوێکردنەوە : 15.11.2018
ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا رێککەوتنی برێخیت-یان پەسند کرد

London

لەندەن - AA

ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا رێککەوتنی برێخیت کە لەنێوان وڵاتەکەیان و یەکێتی ئەورووپایە پەسند کرد.

دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە تێرێزا مای کە نزیکەی پێنج کاتژمێری خایاند، دواجار رێککەوتنی برێخێت پەسند کرا.

لە لێدوانێکیدا مای ئاماژەی بەوەدا کە دوای ئەوەی بە وردی خوێندنەوەیان بۆ رێککەوتنەکە کردووە بڕیاری پەسند کردنیان داوە و گوتیشی: "بە دڵنیاییەوە لەو بڕوایەدام کە ئەو رێککەوتنە لە بەرژەوەندی بەریتانیا دەبێت بە باشترین شێوە".

مای ئەوەیشی راگەیاند کە سەبارەت بە رێککەوتنەکە سبەی زانیاری بە پەرلەمانی وڵاتەکەی دەدات.

جێگای ئاماژەیە تاوەکو ئێستا ناوەڕۆکی رێککەوتنی برێخیت کە لەنێوان بەریتانیا و یەکێتی ئەورووپایە بۆ رای گشتی رانەگەیەندراوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın