Muhammet Ali Kemal
28 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە دەستکەوتوون، ئەو رێککەوتنەی لەنێوان تورکیا و ئیسرائیلدا هاتە ئاراوە دوای دانوستانەکانی نێوانیان، سەعات ١١:٠٠ لەلایەن راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، فەریدون سینیرلیئۆغڵو لە بارەگای وەزارەرەتەکە واژۆکرا.
دەقی رێککەوتنەکە لە وەزارەتی دەرەوەی هەردوو وڵات، بە جیا واژۆ دەکرێت و بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، دۆرێ گۆلد بە ناوی ئەو وڵاتەوە لە وەزارەتی دەرەوە رێککەوتنەکە واژۆ دەکات.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاندبوو دەقی رێککەوتنەکە دوای ئەوەی لەلایەن راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، فەریدون سینیرلیئۆغڵو و هاوتا ئیسرائیلییەکەیەوە واژۆکرا، پرۆسەی پەسەندکردنی دەست پێدەکات و دوای ئەوەیش کە لەلایەن پەرلەمانی تورکیا و حکوومەتی ئیسرائیلەوە پەسەند کرا، هەردوولا باڵیۆزەکانیان دیاری دەکەن.