Hemın Othman Mohammed
28 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
حه‌ماس، سوپاسی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و حكوومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ی كرد بۆ ئه‌و پشتیوانییه‌ی پێشكه‌شی دانیشتووانی كه‌رتی غه‌ززه‌یان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی داویان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر كه‌رته‌كه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا حه‌ماس سوپاسی توركیا ده‌كات كه وه‌ك ده‌وڵه‌ت و گه‌ل دژی گه‌مارۆی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه وه‌ستاونه‌ته‌وه و پشتیوانی دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستین و گه‌له‌كه‌یان كردووه، هاوكات ئاماژه به‌وه كراوه كه حه‌ماس هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر رژێمی داگیركه‌ر ناگۆڕێت و ئامانجی سه‌ره‌كیان كۆتاییهێنانه به داگیركاری و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا كراوه توركیا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و هه‌وڵه‌كانی بۆ ته‌واو هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكان، هه‌روه‌ها هاتووه "پێویسته هه‌وڵه‌كانی درێژه‌یان هه‌بێت بۆ كۆتاییهێنان به هه‌ڵوێستی دوژمنكارانی داگیركه‌رانی سیۆنیست به‌رامبه‌ر گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "ئێمه وه‌ك حه‌ماس له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌ڵه‌ستیندا به رێزه‌وه یادی شه‌هیده‌كانی ماڤی ماڕماڕه ده‌كه‌ینه‌وه كه له پێناو گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و دۆسیه‌كه‌ی گیانیان به‌خت كرد، هه‌روه‌ها یادی برینداران و ته‌واوی گه‌لی توركدا ده‌كه‌ینه‌وه".