Ferdi Türkten
28 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
له تۆپبارانی توركیا و هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیدا 35 پێگه‌ی داعش له سووریا كرانە ئامانج.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه، دوێنێ ناوه‌نده هه‌واڵگرییه‌كانی توركیا ئاماده‌كارییه‌كانی داعشیان بۆ په‌لاماردانی توركیا بۆ پشتڕاست بوویەوە.
له‌به‌رامبه‌ردا توركیا پێگه‌كانی داعشی له سووریا تۆپباران كرد و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیش نۆ هێرشی ئاسمانی ئه‌نجام دا.
له تۆپباران و هێرشه ئاسمانییه‌كاندا 35 پێگه‌ی داعش له حه‌شارگه، جبه‌خانه و سه‌نگه‌ر ته‌قێنرانه‌وه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان 19 تیرۆریستی داعش له‌و هێرشانه‌دا كوژراون.
له‌لایه‌كی دیکەوە فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند هێرشێكی بۆسەر چیای قه‌ندیل له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دا.
له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا حه‌وت حه‌شارگه‌ی په‌كه‌كه ته‌قێنرانه‌وه و دواتر فڕۆكه‌كان بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كان گه‌ڕانه‌وه.