Mohammed Baqi Hussein
06 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2017
لە هه‌ڵبژاردنێكدا ئیسماعیل هەنییە لە شوێنی خالید مەشعەل بە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس هەڵبژێردرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌رپرسانی حه‌ماس وه‌رگیراوه، له‌ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی له‌نێوان كه‌رتی غه‌ززه و ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ردا له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه ئه‌نجامدراوه، هەنییە به سەرۆکی نوێی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس هه‌ڵبژێردراوه.
له‌پاڵ هەنییە دا هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌نێوان هه‌ریه‌كه له مو‌سا ئه‌بو مه‌رزوق و محه‌مه‌د نیزالی ئه‌نجامدرا.
له ساڵی 2013ه‌وه تا ئێستا ئیسماعیل هەنییە جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس بووە کە خالید مەشعەل سەرۆکایەتی دەکرد.
له‌به‌رئه‌وه‌ی دوو خول سه‌رۆكایه‌تیی مەکتەبی سیاسیی پێ سپێردرابوو، بۆیە مه‌شعه‌ل نه‌یتوانی جارێکی دیکە خۆی كاندید بكاته‌وه.
به‌هۆی باری ئه‌منیی ناوچه‌كه و كرانه ئامانجی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هەنییە له ده‌ره‌وه‌ی كه‌رتی غه‌ززه نیشته‌جێبێت.
- ئیسماعیل هەنییە كێیه؟
سەرۆکی نوێی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل هەنییە، ساڵی 1963 له كه‌مپی په‌نابه‌رانی ئەلشاتی له كه‌رتی غه‌ززه له‌دایكبووه.
له ساڵی 1987دا 18 رۆژ، له 1988دا شه‌ش مانگ و له 1989دا سێ ساڵ له به‌ندیخانه‌كانی ئیسرائیل‌دا به‌ندكراوه.
له ساڵی 1999ه‌وه بۆ 2004 سكرتێری تایبه‌تی شێخ ئه‌حمه‌د یاسین دامه‌زرێنه‌ری حه‌ماس بووه.
دوای سه‌ركه‌وتنی حه‌ماس له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2006ی فه‌ڵه‌ستیندا، وه‌ك كاندیدی بزووتنه‌وه‌كه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران راگه‌یه‌نرا.
هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه دژایه‌تیی ده‌كرا، بەڵام له‌لایه‌ن سەرۆکی فەڵەستین، مه‌حمود عه‌باس بۆ سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران راسپێردرا.
دوای ئه‌وه‌ی پێكدادانه‌كان له‌نێوان حه‌ماس و فه‌تحدا پەرەی سه‌ند، ساڵی 2007 له‌لایه‌ن مه‌حمود عه‌باسه‌وه، هەنییە له‌سه‌ركار لادرا.
له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2006دا كاروانه‌كه‌ی ئۆتۆمبێلەکانی و له ئایاری 2007دا ماڵه‌كه‌ی كرایه ئامانج و له هه‌ردوو هێرشه‌كه‌دا رزگاریبوو.
ئەمڕۆش لە هه‌ڵبژاردنێكدا لە شوێنی خالید مەشعەل بە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس هەڵبژێردرا.