Mustafa Deveci,Mohammed Baqi Hussein
22 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2018
قودس - AA
تانكێكی سوپای ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه پێگه‌یه‌كی فه‌وجه‌كانی عیززه‌دین قاسم كه باڵی چه‌كداری بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسه، كردووه‌ته ئامانج.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سوپای ئیسرائیل، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه چه‌ند گومانلێكراوێك له سنووری غه‌ززه په‌ڕیونه‌ته‌وه و خاڵێكی سه‌ربازیی سوپای ئیسرائیلیان ئاگر تێبه‌رداوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، ئه‌و خاڵه‌ی ئاگری تێبه‌ردراوه سه‌ربازی تیادا نه‌بووه و دوای سووتاندنی شوێنه‌كه، گومانلێكراوه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه نێو سنووری غه‌ززه.
دوای ئه‌و رووداوه تانكێكی ئیسرائیلی، خاڵێكی چاودێریی فه‌وجه‌كانی عیززه‌دین قاسمی كردووه‌ته ئامانج.
راگه‌یه‌نراوه كه له هیچ لایه‌ك بریندار نییه.