Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
22 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
گینا هاسپڵ كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كردبوو بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ناوه‌ندی هه‌واڵگری (CIA) و هه‌فته‌ی رابردوو له ئه‌نجوومه‌نی پیران ره‌زامه‌ندیی به‌ده‌ستهێنا، سوێندی یاسایی خوارد و بووه یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری ژن له‌مێژووی ده‌زگاكه‌دا.
کاندیدکردنی هاسپڵی تەمەن ٦١ ساڵ به‌هۆی تێوه‌گلانی له ئه‌شكه‌نجه‌دان لە زیندانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌دوای هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ر، بووه جێی مشت‌ومڕ.
له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنەکەیدا كه له ناوه‌ندی گشتیی CIA به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ریه‌ک له سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و مایك پێنسی جێگری و وه‌زیری ده‌ره‌وه، مایک پۆمپیۆ ئاماده‌بوون.
تره‌مپ له‌گوته‌یه‌كدا کە لەمیانی رێوەڕەسمەکەدا پێشکەشی کرد، ستایشی هاسپڵی كرد و گوتی "له‌م وڵاته‌دا بۆ ئه‌م ئه‌ركه ده‌گمه‌نه، كه‌سێك نییه له‌تۆ گونجاوتر. پیرۆزه گینا".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هاسپڵ لەدوای هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ری 2001 له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە رۆڵی بینیووە و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی تۆماركردووه.
هاسپڵ له گوته‌یه‌كی كورتدا كه پێشكه‌شی كرد، سوپاسی ئه‌وانه‌ی كرد كه ئه‌ركیان كێشاوه له‌ڕێی گه‌یشتنیدا به‌و پۆسته و رایگەیاند کە ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵه‌ی خۆی له CIAدا، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگاكه‌ی به‌كارده‌هێنێت.
دوای گوتاره‌كان هاسپڵ سوێندی یاسایی خوارد و به فه‌رمی ده‌ستی به‌كاره‌كه‌ی كرد به‌مجۆره بووه یه‌كه‌م ژن كه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی ده‌ستبه‌كار بێت له مێژووی ئه‌مریكادا.
رۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ئه‌م مانگه به ٥٤ ده‌نگی به‌ڵێ لەبەرامبەر ٤٥ ده‌نگی نه‌خێر، هاسپێل ره‌زامه‌ندی ئەنجوومەنی سیناتی به‌ده‌ست هێنا.
- گرته ڤیدیۆییەكانی ئه‌شكه‌نجه‌دان سڕدراونه‌ته‌وه
ده‌گوترێت کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ هێنانی مایك پۆمپیۆ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و کاندیدکردنی هاسپڵ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سی ئای ئه‌ی، ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی سڕیوونهتهوه كه هاسپڵ به‌رپرسی یه‌كه‌می زیندانی سی ئای ئه‌ی بووه له تایلاند كه یه‌كه‌م زیندانی بووه له ده‌ره‌وه و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی تۆمه‌تبارانی تیرۆری داوه.
ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاووڵاتییانی سعوودی ئه‌بو زوبه‌یده و عه‌بدولڕه‌حیم ئه‌لناسڕی له كاتی لێپرسینه‌وه‌دا له ساڵی ٢٠٠٢ له‌و زیندانییه‌دا كه له ژێر چاودێری هاسپڵ دابووه، ساڵانێك بووه رۆژه‌ڤ له ئه‌مریكا.
دواتریش سڕینه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان كه هاسپڵ رۆڵی گرنگی تیایاندا گێڕاوە، مشتومڕی لێكهوتهوه.
هاسپێل كه له ساڵی ١٩٨٥ له سی ئای ئه‌ی ده‌ستی به كار كردووه، مانگی شوباتی ساڵی رابردوو وه‌ك جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی ده‌ستبه‌كار بوو.