Ercan Canbolat,Mazın Asad
27 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ماڵپەڕی دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا (CIA) کۆی کردووەتەوە، ئەمریکا تاکو ئێستا پەیەدە/پەکەکە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی پێناسە دەکات.
لە نێو زانیارییە نوێکراوەکانی ماڵپەری CIA ، پەکەکە لە نێو رێکخراوانی تیرۆریستی بیانی لە سووریا ھەژمار دەکرێت و ساڵح موسلم-یش بە سەرکردەی لقی پەکەکە لە سووریا نیشان دەدرێت.
-ھاوبەشی ئەمریکا-پەیەدە/پەکەکە
لەگەڵ سەرھەڵدانی مەترسی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بیانووی ئەمریکا بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانێتی لەگەڵ پەیەدە/پەکەکە خرایە کارەوە.
سوپای ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە ئەیلوولی ٢٠١٤دا لەکاتی گەمارۆی داعش بۆ سەر کۆبانێ، ھاوکاری سەربازیی بە پەیەدە/پەکەکە دا. دوای چەندین مانگ لە ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا، داعش لە کۆبانێ دەرکرا.
لە دوای ئەم رووداوە، ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پەیەدە/پەکەکە لە رۆژھەڵاتی رووباری فورات زیادی کرد. بەم پێیەش رێکخراوەکە داگیرکارییەکانی فراوان کرد.
بە ھاوکاری ئەمریکا، پەیەدە/پەکەکە چوار یەکی خاکی سووریای کۆنترۆڵ کرد.
ھاوکات ئەمریکا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش، ناوی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکەی بۆ "ھێزەکانی سووریای دیموکرات" گۆڕی و لە ھاوکارییەکانی بۆ ئەو رێکخراوە بەردەوام بوو.
رێکخراوە تیرۆریستییەکە بە سایەی ئەم ھاوکارییانە، چوار یەک خاکی سووریا و سەدا ٦٥ی سنووری تورکیا-سووریای داگیر کرد.
بەشێک لەو چەکانەی ئەمریکا بە ھۆکاری بەرەنگاربوونەوە دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بە رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکەی داوە، لە ھێرشە تیرۆریستییەکانی سەر تورکیا بەکاردەھێنرێت.
دوای ئەوەی لە تەمووزی ٢٠١٢ رژێمی ئەسەد بە بێ ھیچ شەڕوپێکدادانێک عەفرینی رادەستی پەیەدە،پەکەکە، لە چوارچێوەی شەڕی ناوخۆی سووریا ئەو ناوچەیەی بووە یەکێک لە ھێلانەکانی رێکخراوەکە. بەھۆی بەرزی عەفرین لە رووی جوگرافییەوە، ناوەندی شاری کلیس و بەشێکی زۆری شاری ھەتای رووبەڕووی ھێرشەکانی رێکخراوەکە دەبێتەوە. پەیەدە/پەکەکە لە باکووری رۆژئاوای سووریاوە بۆ گەیشتن بە دەریای سپی، پشت بە عەفرین دەبەستێت. ھاوکات پەیەدە/پەکەکە لەسەر عەفرینەوە ھەڕەشە لە ناوچەی قەڵغانی فورات و ناوچەکانی داماڵدراو لە پێکدادان لە ئیدلب دەکات.