Murat Karadağ,Ramal Abdullah Mahmood
02 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2018
کاپێ تاون – AA
بەهۆی خواردنی گۆشتی مانگایەک کە بەهۆی پێوەدانی مارەوە مردار ببوو، رەوشی تەندروستی ٥٠ کەس لە کۆماری ئەفریقای باشوور تێکچوو.
گوتەبێژی کەرتی تەندروستی ویلایەتی ئیەسترن کاپێ، سازیو کوپەلۆ رایگەیاند، بەهۆی خواردنی گۆشتی مانگایەک کە بەهۆی پێوەدانی مارەوە مردار ببوو،٥٠ کەس بەهۆی تووشبوون بە سکچوون، رشانەوە، ژانەسەر و دڵ تێکەڵهاتن سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
کوپەلۆ تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بەپەلە ١٦ منداڵ و هەشت ژن و چوار بەساڵاچوویان رەوانەی نەخۆشخانەی فێرکاری نیلسۆن ماندێلا کردووە. هەروەها نەخۆشخانەکانی دیکەیشیان ئاگادارکردوونەتەوە بۆ ئامادەکاری پێویست لەئەگەری زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی بەوهۆیەوە رەوشی تەندروستییان تێک دەچێت.
کوپەلۆ سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە خواردنی گۆشتی ئاژەڵی مرداربوو لە وڵاتەکە لە تەشەنەسەندن دایە و بۆ جارێکی دیکە هۆشداری دایە هاووڵاتییان کە خواردنی ئەو جۆرە گۆشتە مەترسیدارە.