Fahrettin İbrahim
03 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2018
باتمان - AA
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان سەبارەت بە ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون و ئەو رەخنانەی لەم ئۆپەراسیۆنە دەگیرێ رایگەیاند: "ئه‌ی داماوه‌كانی ناو په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، چی ده‌كه‌ن بیكه‌ن، ئێمه كه‌وتووینه‌ته رێ و تا پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه له تیرۆر به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر ریگاكهمان".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک‌پارتی رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە شەشەمین کۆنگرەی لقی پارێزگای باتمانی پارتەکەی کرد و رایگەیاند کە لە هەڵبژاردنی مانگی ئادار و تشرینی دووهەمی ساڵی 2019 باتمانییەکان مێژوو دەنووسنەوە.
ئەردۆغان وێڕای بەرگری لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون وەڵامی ئەو وڵاتانی ئەورووپای دایەوە کە رەخنە لە ئۆپەراسیۆنەکە دەگرن و گوتی: "ئه‌ی داماوه‌كانی ناو په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، چی ده‌كه‌ن بیكه‌ن، ئێمه كه‌وتووینه‌ته رێ و تا پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه له تیرۆر به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر ریگاكهمان".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها ئاماژەی بە سوپای سووریای ئازاد دا و رایگەیاند: "ئەوان (سوپای سووریای ئازاد) دەڵین 'ئێمە دۆستی عوسمانی و تورکین'. ئەو پەرلەمانتارە بێ ئەدەبانەی جەهەپەش سوکایەتی بە ئەوان دەکەن. بە داخەوە رایدەگەیەنن کە لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستیەکان کار دەکەن. ئێستا سوپای سووریای ئازاد هاوشانی سەربازانم لە جەنگن و بە قۆڵی ئەوانەوە ئاڵای تورک هەیە. بە قۆڵی (چەکدارانی) پەیەدەوە ئاڵای ئەمریکا هەیە".
لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری تورکیا، ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌م خاكانه ئه‌وه‌نده شوێنێكی پیرۆزە كه ناتوانرێت جێبهێڵدرێت بۆ ئه‌و كودهتاچیانهی رووی چەکەکانیان ئاراسته‌ی گه‌ل ده‌كه‌ن، ئه‌و خراپكارانه‌ی شه‌قامه‌كان ده‌كه‌نه گۆڕه‌پانی جه‌نگ، رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و نووسه‌رانی خۆفرۆش. وڵاته‌كه‌مان هیچ تاپۆ نییه له‌سه‌ر ئه‌و حه‌رامزادانه‌ی توركیای كۆن كه ساڵانێك خوێنی گه‌لیان مژی".
ئەردۆغان جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو رێکخراوەی تیرۆریستییانەی وەک پەیەدە، پەکەکە، یەپەگە نوێنەرایەتی کورد ناکەن و گوتی: "لە بەرامبەر ئێمە کێ هەیە؟ ئەوانەی رۆژئاوا، ئەوانەی لە لایەن ئەمریکاوە پڕچەک کراون. پەکەکە، یەپەگە، پەیەدە. ئەوانە تیرۆریستن. بە ئەنقەست دەڵێن کورد و شتی وا بەڵام ئەوانە نوێنەرایەتی کورد ناکەن و درۆ دەکەن ئەوانە هیچ پەیوەندییەکیان بە برایانی کوردەوە نییە. ئەوانە تەنیا تیرۆریستن".