Yıldız Nevin Gündoğmuş,Mazın Asad
03 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش لە ناوچەی شێخ ھۆرۆز باکووری رۆژھەڵاتی عەفرین، تانکێکیان کردە ئامانج و بەھۆیەوە پێنج سەرباز شەھید بوون.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لەوبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ھاتوو "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش لە ناوچەی شێخ ھۆرۆز باکووری رۆژھەڵاتی عەفرین تانکێکیان کردە ئامانج و بەھۆیەوە پێنج سەربازی قارەمانمان سەرەڕای گشت ھەوڵەکان رزگار نەکران و شەھید بوون".
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە "بەھۆی ئەم ھێرشە دڵتەزێنەوە رەحمەت بۆ برا شەھیدەکانمان دەنێرین و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی شەھیدەکان، سوپا و گەلی تورکیا دەکەین".