Mazın Asad
23 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون رایگەیاند: "لەڕاستیدا رزگارکردنی ئەو خەڵکە سڤیلە بێتاوانەی لە عەرەب و کورد و تورکمان و نەتەوەکانی دیکە کە لەو ناوچەیەدا دەژین لە ستەمی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە و داعش، گەیاندنیانە بە خۆشگوزەرانی".
یڵدرم لە رێوڕەسمی مەدالیای شانازی دەوڵەت، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون رایگەیاند: "لەڕاستیدا رزگارکردنی ئەو خەڵکە سڤیلە بێتاوانەی لە عەرەب و کورد و تورکمان و نەتەوەکانی دیکە کە لەو ناوچەیەدا دەژین لە ستەمی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە و داعش، گەیاندنیانە بە خۆشگوزەرانی".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی: "ھەوڵدەدرێت لەرێگەی فێڵی گڵاوی دەستە رەشەکانەوە چۆک بە تورکیا دابدرێت. گەلی خۆشەویستمان رێگە بەم فێڵە نادات. تورکیا بەبێ پچڕان بەردەوامی بە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەدات".
بینالی یڵدرم گوتیشی: "ھەرکاتێک دەوڵەت رووبەڕووی تەنگانە بووبێتەوە، بچووکترین ھەڕەشە لەسەر ئاڵا و سەربەخۆییمان دروست بووبێت، میللەتە ئازیزەکەمان. دەستی بەسەر دۆخەکەدا گرتووە، بەردەوامیش دەبێت".
سەرۆکوەزیرانی ھەر لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەوە رایگەیاند: ''چی دەکەن، بابیکەن ناتوانن تۆوی دووبەرەکی لەنێو ئەو گەلە خۆشەویستەدا بچێنن کە زیاتر لە ھەزار ساڵە لەم جوگرافیایەدا دەژی. گەلی ئێمە کە وانەی لە رابردوو وەرگرتووە، رێگەی بە تێپەڕینی ئەم پیلانانە نەداوە. دانە دانەی ئەو پیلانانەمان ھەڵوەشاندووەتەوە. لەمەودواش بەردەوام دەبین لە ھەڵوەشاندنەوەیان''.
یڵدرم لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "بەڵێنمان بە شەھیدانمان داوە، قەرزاری غازییەکانمانین (کەمئەندامانی سەنگەر) دابەش نابین، یەک دەبین، رێک دەبین، برا دەبین، ھەموو پێکەوە تورکیا دەبین. ئاڵاکەمان نانەوێت، بانگەکانمان بێدەنگ ناکرێت، جیھان لە تیرۆریستان و گەورەکانیان بچووک دەکەینەوە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم ھەروەھا گوتی: "دەمەوێ گەلەکەمان ھۆشیار بێت بەرامبەر ئەو درۆیانەی کە لەم رۆژانەدا لەلایەن چەند کەسێکەوە دەوترێ. ھەوڵدەدەن نیشانی ئەوە بدەن کە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە دژی برا کوردەکانمان ئەنجام دەدرێ. ئەمە راست نییە و نامەردییەکی گەورەیە".
بینالی یڵدرم گوتیشی: "لەرێگەی پاراستنی برایەتیی و یاسا و دیموکراسییمانەوە، سەری سەرجەم رێکخراوە تیرۆریستییەکان پان دەکەینەوە. لە جەرابلوس، لە گابار، لە عەفرین و لە جودی خەبات دەکەین و بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەیان. خوێنی شەھیدەکانمان و بریندارانمان بە فیڕۆ نەچووە و ناچێت".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگەیاند: "لە کاتێکدا ئێمە دەمرین، وەک گەل فرمێسک دەڕێژین، کاتێ شەھیدەکانمان بۆ ھاتەوە ئەوانەی بە ساردیەوەوە سەرەخۆشیان کرد، ئێستا کە ئێمە لەچوارچێوەی یاسا و شەرعیەتی بەرگریدا کۆتایی بە کارە دەھێنین با بڕیارنەدەن. ئەوەی دەمرێت سەربازانی ئێمەن، ئەوەی دەمرێت پۆلیسی ئێمەیە، ئەوەی برینداردەبێت مەھمەتچیەکانی ئێمەن. ئەوەی بووەتە ئامانجی بۆمبەکان خەڵکی ئێمەن".
یڵدرم لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "بە ھەر نرخێک بێت، ئەو رێڕەوی تیرۆرە بەسەریاندا دەڕووخێنین کە دەیانەوێت لە ناوچەکە دروستی بکەن. ھیچ متمانە بە ئەم و ئەو مەکەن. با لەبیریان نەچێت، شتە کاتییەکان دەڕۆن و ھەمیشەییەکان دەمێننەوە. ئەگەر دەیانەوێت پێکەوە لەگەڵ ئێمەدا لێرە بژین، با بەشێک نەبن لە پیلانی ھێزە داگیرکارەکان. دەستبەجێ چەکەکانیان فڕێ بدەن، واز لە بوونە بەڵا بۆ گەل بھێنن".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی بڵاوکراوەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی لەسەر ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون رایگەیاند: "با گەلەکەمان ئاسوودەبێت. کێشەمان تۆڕی کۆمەڵایەتی و میدیا نییە. ھەرکەسێک پابەندی یاسا، دادپەروەری و شەرعییەت نەبێت مافی ئەوەی نییە بێتە ناو ھەوڵەکەوە. لێپرسینەوە لەو تاوانانەی لێرە کراون دەستیپێکردووە. ھەرگیز رێگە بەوانە نادەین کە دەیانەوێت پەڵە بچنە سەر ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە کۆتایی قسەکانیدا گوتیشی: "لەم رۆژانەدا کەسانێک شرۆڤەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی تورکیا دەکەن، بەڵام ئەمانە بە ئەنقەست یان نا خزمەت بە ئامانجەکانی رێکخراوی تیرۆریستی دەکەن. ئێستا لەم ھۆڵەدا چەندین خانەوادەی شەھیدان و بەشداربووانی جەنگ ھەیە، ئەو کەسانەی کە شرۆڤەی ناڕاستی ئەو ئۆپەراسیۆنەی تورکیا دەکەن، ئەگەر بوێرن با ئەم درۆیانە لەم ھۆڵە بکەن".