Abdullah Shukur
23 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن کۆبووەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی دیبلۆماتیکی وەرگیراون، چاوشئۆغڵو لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی "هاوبەشی نێودەوڵەتی بۆ بە سزاگەیاندنی ئەو کەس و لایەنانەی کە چەکی کیمیاویان بەکارهێناوە" لە پاریسە، لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ ھاوتا ئەمریکییەکەی، رێکس تیلەرسن کۆبووەوە.