Salih Bilici
23 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوونه‌وه رایگه‌یاند،"ئێمه ناتوانین گوێبدهینهوه ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه چی ده‌ڵێن، ئه‌وانه چی ده‌ڵێن، جیهان چۆن ته‌ماشای ئه‌و وڵاته ده‌كات، فڵان وڵات چۆن ته‌ماشای ده‌كات. بڕیاره‌كه له‌وباره‌وه هی ئه‌م گه‌له‌یه".
ته‌رمی مو‌سا ئۆزالكان ئه‌و سه‌ربازه‌ی كه له پێكدادانه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتووندا له نزیك گوندی گولبابای كلیس گیانی له‌ده‌ستدا، له‌ڕێوڕه‌سمێكدا به‌خاكسپێردرا.
له‌میانه‌ی رێوڕه‌سمی بەخاكسپاردنهكهدا، ئه‌ردۆغان وتارێكی پێشكه‌شكرد و له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه گوتی، "ئێمه ناتوانین گوێ بده‌ینه‌وه ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه چی ده‌ڵێن، ئه‌وانه چی ده‌ڵێن، جیهان چۆن ته‌ماشای ئه‌و وڵاته ده‌كات، فڵان وڵات چۆن ته‌ماشای ده‌كات. بڕیاره‌كه له‌وباره‌وه هی ئه‌م گه‌له‌یه".
له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا ئیسماعیل قاره‌مان، سه‌رۆكوه‌زیران بینالی یڵدرم، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران ره‌جه‌ب ئاكداغ، سه‌رۆكی گشایی جه‌هه‌په كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا خولوسی ئاكار و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه بوون.