Mazın Asad
23 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەست کەوتوون، لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا ھەردوو سەرۆک تاوتوێی پرسی سووریا و ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون-یان کرد کە لە لایەن تورکیاوە بۆ سەر عەفرین لە دژی تیرۆریستان بەڕێوەدەچێت.
ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای یاساکانی نێودەوڵەتی و ماددەی ٥١ی نەتەوە یەکگرتووەکان کە مافی بەرگریکردن لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەدات و لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەچێت.
ھاوکات ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەراسیۆتی لقی زەیتون زانیاری بە ماکرۆن دا و رایگەیاند لە پێناو زیان نەگەیاندن بە خەڵکی سڤیل لە ئۆپەراسیۆنەکەدا گشت رێوشوێنێکی پێویستیان گرتووەتەبەر.
ھەردوو سەرۆک کۆکبوون لەسەر کارکردن لە نزیکەوە بۆ ھەوڵەکانی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پرسی سووریا.