Abdullah Shukur
23 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2018
لاھای - AA
وەزیری دەرەوەی ھۆڵەندا، ھالبە زیلسترا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لەلایەن تورکیا بۆ سەر عەفرین گوتی: "بە ئاشکرا ھێرشکراوەتە سەر تورکیا. تورکیا بۆ بەرگریکردن لە خۆی، بەڵگەی پێویستی ھەیە. یەپەگە بێ تاوان نییە. حکوومەتی ھۆڵەندا ھەرگیز ھاوکاری یەپەگەی نەکردووە".
زیلسترا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی عەفرین لە لایەن تورکیا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
وەزیری دەرەوەی ھۆڵەندا گوتی: "ئەمە شەڕ و پێکدادانی کورد و تورک نییە. حکوومەتی هۆڵەندا کۆبوونەوەی پێویست ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی بارگرژی زیاد نەبێت".
زیلیسترا باسی لە ماددەی ٥١یەمینی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی مافی بەرگریکردن لەخۆ کرد و گوتی: "بە ئاشکرا ھێرشکراوەتە سەر تورکیا. تورکیا بۆ بەرگریکردن لە خۆی، بەڵگەی پێویستی ھەیە. یەپەگە بێ تاوان نییە. حکوومەتی ھۆڵەندا ھەرگیز ھاوکاری یەپەگەی نەکردووە. پەیوەندی بەھێز لە نێوان پەکەکە و یەپەگە ھەیە. پەکەکەش ھەم لە ھۆڵەندا و ھەمیش لە سەرتاسەری ئەورووپا لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دایە".
وەزیری دەرەوەی ھۆڵەندا، ھالبە زیلسترا راشیگەیاند کە وڵاتەکەی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا نیگەرانە. گوتیشی: "گفتوگۆی پێویست لەگەڵ تورکیا ئەنجام دەدەین، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا نایاسایی نییە".
دوێنێ شەو لایەنگرانی پەیەدە/پەکەکە ھێرشیان کردبووە سەر مزگەوتێکی سەر بە دەزگای خزمەتی گەیلانی لە شاری رۆتردام و شووشەی پەنجەرەکانی مزگەوتەیان شاکاندبوو.