Mazın Asad
11 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2017
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی نیشتنی فڕۆکەکەی لە وڵاتی ھۆڵەندا رایگەیاند:"بۆچی لەم گشتپرسییە لایەنگری دەکەن؟ سیستەمی بەڕێوەبردنی نوێ و گۆڕانکاری لە دەستوور بۆچی ھێندە ئێوەی نیگەران کردووە و ھەوڵی رێگریکردن دەدەن. چونکە ئەوانە دەزانن کە تورکیا بە گشتپرسییەکە، ئیتر بەھێزتر دەبێت، وڵاتێکی سەربەخۆتر دەبێت، لە رووی ئابوورییەوە وڵاتێکی بەھێز دەبێت و بە گوزارشتی ئەوان ئیتر دەبێتە وڵاتێک کە ناتوانرێت بگیرێت".
چاوشئۆغڵو لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان لە فڕۆکەخانەی ئاتاتورک لە ئیستانبوڵ، ھەڵسەنگاندنی لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی نیشتنی فڕۆکەکەی لە وڵاتی ھۆڵەندا کرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی: "لە ھەر رووییەکەوە سکانداڵە و مایەی قبووڵکردن نییە. لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان ناوەشێتەوە. ئەمە دوا خاڵی دیپلۆماسییە. واتا مۆڵەتدان بە فڕینی وەزیرێکی دەرەوە بەشێوەی نووسراو و ھەڵوەشاندنەوەی بەشێوەی نووسراو، لە ھیچ رووییەکەوە مایەی قبووڵکردن نییە. ئەگەر سەیری ئەمە بکەن، لە رووی ئازادی و سەربەخۆیی و دیموکراسی و بەھاکانی ئەورووپا و دۆستایەتی نێوان ھەردوو وڵات کە خاوەن دۆستایەتی ٤٠٥ ساڵە تاوەکو ئەمڕۆ، لە ھیچ رووییەکەوە مایەی قبووڵکردن نییە".
چاوشئۆغڵو رایگەیاند: "ئەم ھەنگاوەی ھۆڵەندا، بێگومان بەرامبەری دەبێت".
چاوشئۆغڵو لە درێژەدا قسەکانیدا گوتیشی: "ئەم بڕیارە کێی دۆڵخۆش کرد؟ ویلدەرس-ی دڵخۆش کرد، چونکە ویلدەرس-یش ئەمەی دەویست. ئەگەر سەیری کۆمێنتەکانی ویلدەرس-تان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردبێت، دەبینن کە زۆر ئاسوودە بووە. باشە ئەو بڕیارەی سەرۆکوەزیران و حکوومەت(ھۆڵەندا) دای، چی جیاوازییەکی لەگەڵ ویلدەرس ھەیە؟ ھیچ جیاوازییەکی نییە. ھەمان ھزر و ھەمان ھۆش و ھەمان فاشیزمە".