Mazın Asad
16 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئێستا ئەمانە لە بارەی ھەڵگرتنی ڤیزا بەڵێنیاندا، نەیانبردە سەر. ئێستا دەڵێن 'وەرگرتنەوەی پەنابەر'. چ وەرگرتنەوەیەک، واز لەوانە بھێنە".
ئەردۆغان لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵە پرۆژەیەک لە گۆڕەپانی دیموکراسی لە سەکاریا، گوتارێکی پێشکەش بە ھاووڵاتیان کرد.
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ھۆڵەندا کرد و گوتی: "ئەی رووتە، دەکرێت ببیتە براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنەکان، بەڵام با بزانیت دۆستێکی وەک تورکیات لەدەست دا. ئەگەر بڵێی 'بەڕێزم، دوای ھەڵبژاردن لەگەڵ سەرۆکوەزیران نانێک دەخۆین'. ئێمە سەرۆکوەزیرانێکی بەمشێوەیەمان نییە. واز لەوە بێنە. تۆ لەدەستت دا".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئێستا رووی دەمم دەکەمە ئەوانەی بە 'نەخێر' دەنگ دەدەن، رۆژی شەممە ١٨ی ئادار بەردی بناغەی پردی چاناککالە دادەنێین. بەڵێ یان نەخێر؟ ئەگەر پێیان ناخۆشە با بڵێن 'نەخێر'، ئایا وا دەڵێن؟ بۆچی؟ ئیدی گەل بەو شتانە ھەڵناخەڵەتێت. خوا یار بێت دەبێتە پردی پلە یەک لە جیھان".
سەرکۆماری تورکیا رەخنەی لە یەکێتی ئەورووپا گرت و رایگەیاند: "ئێستا ئەمانە لە بارەی ھەڵگرتنی ڤیزا بەڵێنیاندا، نەیانبردە سەر. ئێستا دەڵێن 'وەرگرتنەوەی پەنابەر'. چ وەرگرتنەوەیەک، واز لەوانە بھێنە. تۆ ناھێڵیت وەزیرەکەی من بێتە ھۆڵەندا، تۆ رێگە بەنیشتنەوەی فڕۆکەی وەزیری دەرەوەی من نادەیت، رێگە نادەیت بەئەنجامدانی کۆبوونەوە لە بینای باڵیۆزخانەکەمدا کە خاکی منە و، رێگە نادەیت بچنە ئەوێ، چاوەڕوانیت لەئێمە ئەوەیە بێیتە ئێرە. شتی وا نییە. عەرەبەکان گوتەیەکی زۆر جوانیان ھەیە دەڵێـت؛ لە دەرگای ھەرکەسێک بدەیت لە دەرگات دەدرێتەوە".
ئەردۆغان لە بەشێکی قسەکانیدا گوتیشی: "ئێستا یەکێک لەوانەی لە ئەورووپا دەسووڕیتەوە ھەڵمەتی بانگەشەی نەخێر لەگەڵ پەکەکە بەڕێوە دەبات، سەرۆکی یەکێتی پارێزەرانی تورکیایە. تۆ بە چ جۆریک سەرۆکی یەکێتیی پارێزەرانی؟ کێ لەوە تێدەگات کە لەگەڵ پەکەکەیت؟ ئایا لە ئێستادا قەندیل، سەرۆکی پەکەکە لایەنگرانی رێکخراوە تیرۆریستییە جوداخوازەکان دەڵێن 'نەخێر'؟ لەبیرتان نەچێت ھەر کەس لەگەڵ خۆشەویستیانییەتی".
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند: "دیوانی دادی یەکێتی ئەورووپا روونکردنەوەی داوە و بە خاوەنکارەکان دەڵێت ئەگەر خوازیارن دەتوانن رێگا بەوانە نەدەن لە شوێنەکانتاندا کار بکەن کە سەرپۆش دەپۆشن. ئەی کوا ئازادی بیروباوەڕ و ئایین؟ئەمانە شەڕی خاچ و ھیلالیان دەستپێکرد. ھیچ روونکردنەوەیەکی دیکە نییە. بەڕوونی دەیڵێم ئەورووپا بە خێرایی بەرەو ساڵانی پێش جەنگی جیھانی دووھەم ھەنگاو دەنێت".
ئەردۆغان گوتیشی: "دوێنێ یەکەمجار دێتە گۆڕەپان و لەبارەی پەرلەمانتارانەوە دەڵێت (کەماڵ کڵچدارئۆغڵو) 'تەنانەت ٥٥٠ پەرلەمانتاریش زیادەیە، کەی٦٠٠ پەرلەمانتار پێویستە. مووچەیەکی زۆر وەردەگرن و لێی پاڵ دەدەنەوە. ئەمە خۆی گۆشەنیگای ئەوە بۆ پەرلەمان، پەرلەمانتاران و ئەو کەسانەی نوێنەرایەتی ئیدارەی گەل دەکەن. لەلایەک داکۆکی لە سیستەمی پەرلەمانی دەکات لەلایەکی دیکەوە سوکایەتی بە پەرلەمان و پەرلەمانتاران دەکات".
سەرکۆماری تورکیا ھەروەھا گوتی: "ئەگەر ئێستا بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی داوای پشتیوانی لە ئێوە بکەین لە باوەڕبوونمان بە سوودگەیاندنی بۆ گەل سەرچاوە دەگرێت. وەک دەبینین دیموکراتی میللی لەگەڵ سیستەمی سەرۆکایەتییە، بەڵام جوداخوازان و ھێزەکانی دەرەوە لە دژی ئەوەن. ھیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەوەی کەسانی نەتەوەیی، دیموکراتی دژی گۆڕانکاری دەستوور بوەستنەوە".
ئەردۆغان بە ئاماژەدان بەوەی بۆ ئەوەی تورکیا بەھێز و گەورە بێت پێویستی بە ئیدارەیەکی سەقامگیر ھەیە، رایگەیاند: "پێویست ناکات بگەڕێینەوە بۆ دوور. لە ساڵی ١٩٩١ەوە تاکو ساڵی ٢٠٠٢ ماوەی ١١ ساڵ حوکمڕانی وڵات سەردەمی ھاوپەیمانی بووە دەزانن دارایی وڵات چۆن بوو؟ بە تەواوی ٨٥٠ ملیار دۆلار. ئایا بۆچی؟ ئەگەر لە ساڵی ١٩٩١ەوە ئیدارەیەکی سەقامگیر تورکیای بەڕێوە بردبووایە، ئێستا گەشەی ئابووریمان دوو بەرابەر ھەڵدەکشا. ئەمەش بە واتای ئەوە دێت تاکو ئێستا وەکو وڵات خاوەن داھاتی یەک ترلیۆن و ٧٠٠ ملیار دۆلار دەبووین".
لەبارەی لێدوانەکانی کڵچدارئۆغڵو، ئەردۆغان رایگەیاند: "دەڵێت 'لە ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەروەک گوتار بۆ موختاران پێشکەش دەکات' تۆ لە ژیانت گوتارت لە ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەش کردووە؟ دەزانیت کێ لەوێ دادەنیشێت؟ سەرەتا سنوورت بزانە. لە پڕا سووکایەتی و بێ رێزی بە سەرکۆمارت مەکە. گوایە لێرەدا چی قسەیەک بکرێت، نابێت لەوێدا بگوترێت. ئێمە لەودا پێداگرین. لە وڵاتەکەمان شتێک و لە شوێنێکی دیکە شتێکی دیکە ناڵێین. لەوبارەیەوە راستییەک چی بێت و لێرەدا چۆن قسە بکەین، لەوێش بەو شێوەیە قسە دەکەین. لاربوونەوەیەکی بەو شێوەیە نابێت. سیاسەتی دروست ئەمەیە".
ئەردۆغان لە کۆتایی گوتەکانیدا گوتیشی: "ھەر ھاووڵاتییەکمان، لەھەر ھەلومەرجێکدا بێت لە ھەر تەمەنێکدا خانەنشین بێت، پەرلەمانتاران لەو تەمەنەدا خانەنشین دەبن. واتە ئەگەر یەک خول پەرلەمانتاریی کرد، دواتر ئەگەر بەردەوام نەبوو لەسەر پەرلەمانتاریی، چی کارێک بکات لە چی دەزگایەک کار بکات، لەوێ دڵنیایی نیشتیمانی دەدات یان پێی دەدرێت. تا کەی؟ تا ئەو کاتەی تەمەنی خانەنشینی دێت. لەپێشدا ئەمانە فێڕبە، من بەوەڵامدانەوەی ئەم درۆیانە ئەشکەنجەی خۆم دەدەم بەڵام تائێستا ئەو کەسەی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی لە گوتنی ئەو درۆیانە ناکەوێت. ئەمەم پێناخۆشە".