Abdullah Shukur
17 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2017
ئاگری
بارینی بەفرێکی زۆر لە پارێزگای ئاگری وڵاتی تورکیا، ژیانی ھاووڵاتییانی ئەو شارەی سەخت کردووە.
بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، رێگای سەرەکی نێوان ئاگری-ئێران و ئاگری- ئەرزەروم سەھۆڵبەند بوو و بەو ھۆیەش بە ئەستەم ھاتووچۆی تێدا دەکرێت.
تیمەکانی پۆلیسی ھاتووچۆ بەردەوامە لە خاوێنکردنەوەی رێگاکە و ھۆشداری دەدات بە شوفێران کە وریا بن لە رێگاکاندا.