Muhammet Ali Kemal
16 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2017
چانکری- AA
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند ''ئیتر سەبارەت بەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بڕیاری تەواوەتیمان داوە. تیرۆر لەهەر جێیەک بێت، چ لە ناوەوەی تورکیا، چ لە دەرەوە، دەچینە ئەوێ، تەفر و تونایان دەکەین. هەروەک چۆن لە سووریا لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتەوە، ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوومان ئەنجام دا و داعشمان لەناوبرد، ئەوانی دیکەش بەهەمان شێوە چارەسەر دەکەین''.
بینالی یڵدرم لە چانکری گوتارێکی پێشکەشی هاووڵاتییان کرد و تێیدا رایگەیاند: "با ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەورووپا لەبیریان نەچێتەوە، ئەم کارانەی ئەوان ئەنجامیان دا لای خۆمان نووسیمان، لەکاتی خۆیدا وەڵاممان دانەوە و بەردەوامیش دەبین لە وەڵامدانەوەیان".
گوتیشی: ''ئیتر سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بڕیاری تەواوەتیمان داوە. تیرۆر لەهەر جێیەک بێت، چ لە ناوەوەی تورکیا، چ لە دەرەوە، دەچینە ئەوێ، تەفر و تونایان دەکەین. هەروەک چۆن لە سووریا لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتەوە، ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوومان ئەنجام دا و داعشمان لەناوبرد، ئەوانی دیکەش بەهەمان شێوە چارەسەر دەکەین''.
بینالی یڵدرم رایگەیاند "هەندێک وڵات هەن باس لە بەهای ئەورووپا و ئازادی و مافی مرۆڤ دەکەن. دەیڵێن و دەیڵێنەوە. لە هەفتەیەکدا رووی راستەقینەی ئەوانمان بینی. بۆ نموونە ئەڵمانیا، هۆڵەندا، سویسرا بینیمان کە باس دێتە سەر تورکیا چۆن لە پڕێکدا دەبنە دیکتاتۆر. هەموومان پێکەوە بینیمان، لەوێ گوتنی"نەخێر" ئازادە، گوتنی"بەڵێ" قەدەغەیە. ئەوان هەر ئەوەندە لە ئازاد ی بیروڕا و مافی مرۆڤ دەگەن".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد ئیتر ئەورووپا سیاسەتەکانی بەپێی تورکیا دەکات و رایگەیاند ''تەماشای ئەنجامەکان بکەن، تورکیا هەڵبژاردنەکانی هۆڵەنداشی خستەوەسەر راستە رێ. بۆ ماوەیەکی دیکە رەگەزپەرستیی لە ئەورووپا وەستاند. بەڵام هۆشتان بێننەوە بەر خۆتان، ئەو سیاسەتە دوژمنکارانەیە، دژایەتییکردنی ئیسلام، تورک و ترسان لە ئیسلام ناتانگەیەنێتە ئەنجامێکی دروست".
سهبارهت بهڕوونكردنهوهكهی، كهمال كڵچدارئۆغڵو له بهرنامهیەکی رادیۆییدا، بینالی یڵدرم رایگهیاند "ئهوهی ئێمه ههوڵمان بۆ دا و نهماندهتوانی باسی بكهین، بەڕێز كهمال بهباشترین شێوه باسی كرد. بهس یهك شتی ماوه. لهژێر ئهو ههلومهرجانهدا واز له كهمپینی "نهخێر" بهێنێت و بێته ناو كهمپینهكهی ئێمهوه، شوێن بۆ ئهویش ههیه".
دواتر گوتی: "دەڵێن 'بۆچی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان لە ٥٥٠ پەرلەمانتارەوە زیاد دەکەن بۆ ٦٠٠ پەرلەمانتار؟ خەرجییەکی زیادەیە.' لەبری ئەوەی تۆ ئەوە بڵێی، کە تاکە پەرلەمانتارێک (پەرلەمانتارێکی جەهەپە) لە ساڵێکدا دوو ترلیۆن لیرە کرێی تەلەفۆن و نامەی داوە. ئەگەر ئەو پارەکەی نەدابووایە مووچەی چوار ساڵی ١٠ پەرلەمانتار چەند دەبوو... تۆ واز لەمانە بێنە. گەل بەو قسانە فریو ناخوات".