Yusuf Özcan,Şerife Çetin,Rewa Mahmut Hasan,Abdullah Shukur
24 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2018
پاریس-AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند کە بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لەئێستادا رێکخراوی تیرۆریستی دەکرێتە ئامانج لە عەفرین و لە داهاتوودا دەکڕێت لە منبج و رۆژهەڵاتی فورات ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدرێت و گوتی، "ئەمریکا زۆر بەڵێنی داوە و جێ بەجێی نەکردووە. من ئەمەم بە ڕوون و ئاشکرا لەگەڵ رێکس تیلەرسن(وەزیری دەرەوەی ئەمریکا) باس کردووە لە کۆبوونەوەکەماندا".
چاوش‌ئۆغڵو کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە "ھەماھەنگی نێودەوڵەتی بۆ سزادانی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی" بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان، لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسایە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فرانس ٢٤ باسی لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونی کرد کەلەلایەن سوپای تورکیاوە بۆسەر ناوچەی عەفرین ئەنجام دەدرێت.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە بوونی رێکخراوی تیرۆریستی لەسەر سنوور، هەرەشە بۆسەر تورکیا دروست دەکەن و دووپاتیشی کردەوە کە وڵاتەکەی رێگە بە بوونی رێکخراوی تیرۆریستی لەسەر سنوورەکانی نادات.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە رێکخراوی تیرۆریستی لە عەفرینەوە هێرشی کردووەتە سەر تورکیا و گوتی، "دەستپێکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنە دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی بۆ ئێمە زۆر گرنگە. ئێمە کوردەکان ناکەینە ئامانج. لە تورکیا هاووڵاتی کوردمان هەیە. ئێمە رێکخراوەکانی تیرۆر لە عێراق و وڵاتەکانی دیکە دەکەینە ئامانج نەک کوردەکان".
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە کورد و تورک و عەرەب خۆشحاڵن بە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد بۆسەر عەفرین و گوتی: "بۆ پاککردنەوەی ناوچەی عەفرین لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان، ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ ئێمە و عەفرینیش گرنگە. لەو ناوچەیە داعش‌یش هەیە، هەوڵ دەدەن سنوور تێپەڕێنن و هێرش بکەنە سەر تورکیا. داعش( سەردەستەکانیان) بەجیا هەوڵ دەدەن سنوور تێپەڕێنن و بچنە وڵاتانی وەک فەڕەنسا. هاریکارییەکی سنووردار لەنێوان داعش و یەپەگە هەیە لە ناوچەی عەفرین. هەربۆیە داعش و یەپەگە و پەکەکە لە ناوچەی عەفرین دەکەینە ئامانج.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند کە بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لەئێستادا رێکخراوی تیرۆریست دەکرێتە ئامانج .
چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: "مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كان لهههركوێیهكهوه بێن، پێویسته توركیا پاكیان بكاته‌وه. له‌ئیستادا ئامانج عه‌فرینه و له‌ئاینده‌دا ده‌كرێت ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر منبج و رۆژهه‌ڵاتی فوراتیش ئه‌نجامبده‌ین".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ یه‌په‌گه، چاوش‌ئۆغڵو وه‌بیریهێنایه‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، دۆناڵد تره‌مپ به‌ڵێنی به سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دابوو پێدانی چه‌ك به یه‌په‌گه رابگرێت، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌بردووه‌ته‌سه‌ر و گوتی،"ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین ناسه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا دروست ناكات. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان له‌ڕووی یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ریی خاكی سووریاوه گرنگه. گوێنادهم به‌وه‌ی وڵاتانی دیكه چی ده‌ڵێن. ئه‌وه‌ی بۆ من گرنگه ئه‌وه‌یه كه گه‌له‌كه‌م چی ده‌ڵێت و گوێ له‌وان ده‌گرم. ئه‌گه‌ر له‌وێ مه‌ترسیی جددی هه‌بێت، پێویسته پاكی بكه‌مه‌وه. گوێنادهمه ئه‌وه‌ی وڵاتان ده‌یڵێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت راست نییه."
چاوش‌ئۆغڵو راشیگه‌یاند، عه‌فرین ناوچه‌یه‌كی سه‌قامگیر نییه و رووسیاش ئه‌مه ده‌زانێت و ئه‌مریكاش هێزی سه‌ربازیی نییه تێیدا و گوتی، "ئه‌وان له هه‌مووان زیاتر شاره‌زای عه‌فرینن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مریكا چه‌ندین جار به‌ڵێنی كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه‌ی داوه له منبج و به‌ڵێنه‌كانی نه‌بردووه‌ته‌سه‌ر.
چاوش‌ئۆغڵو وه‌بیریهێنایه‌وه، ئه‌مریكا به‌هه‌مان شێوه به‌ڵێنی كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه‌ی له ره‌ققه دا دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی، به‌ڵام یه‌په‌گه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ره‌ققه شه‌ڕی نه‌كرد و به‌پێی رێككه‌وتنێك، داعش له شاره‌كه كشایه‌وه، هێشتا یه‌په‌گه له ره‌ققه جێگیرن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "ئەمریکا زۆر بەڵێنی داوە، بەڵام جێبەجێی نەکردووە. من لە کۆبوونەوەکەم ئەمەم بە ئاشکرای بە رێکس تیلەرسن گوتووە".
چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند کە ئەمریکا پێنج ھەزار بارھەڵگری ھاوکاری چەکی بە یەپەگە داوە و ئەمەش نەک تەنھا تورکیا بەڵکو داھاتووی سووریاش دەخاتە مەترسییەوە.
لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ئەمریکا ھێزی پاراستنی سنوور لە ھێزەکانی سوپای سووریای دیموکرات پێکدەھێنێت یان نا، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "ئەمریکا لە نیگەرانییەکانی ئێمە تێدەگات. تێگەیشتن کە ئەم دۆخە زۆر جددیە".
چاوش‌ئۆغڵو ئەوەشی خستەڕوو کە لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە، بەشێکی زۆری وڵاتان لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێدەگەن و گوتیشی: "خەڵکی سڤیل لە عەفرین ناکرێتە ئامانج. یەپەگە ھەوڵی ئەوە دەدات ئەو تیرۆریستانەی کوژراون وەک سڤیل نیشانیان بدات. ئایا بۆ بەم زانیاریانە باوەڕ ناکەن کە من پێتانی دەدەم؟ من زیاتر لە ئۆپەراسیۆنەکە گرنگی بە گیانی خەڵکی سڤیل و مافەکانی مرۆڤ دەدەم. من لە وڵاتەکەمدا میوانداری سێ ملیۆن و نیو ھاووڵاتی سووری دەکەم. ئەمە بووە بارێکی قورس لەسەر شانی من و کەسیش ھاوکاری نەکرد".
وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاند کە رێکخراوە ھاوکارییە مرۆییەکانی وەک مانگی سوور و ئافاد لە عەفرین جێگیر کراون و بەمەبەستی ھاوکاریکردنی خەڵک دوو کەمپ دانراوە.
چاوش‌ئۆغڵو لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا لەگەڵ رووسیا و رژێمی سووریا ھیچ رێککەوتنێک کراوە بۆ ئەوەی تورکیا بچێتە عەفرینەوە، گوتی: "لەگەڵ ھیچ لایەنێک رێککەوتن نەکراوە و زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەش بە گشت وڵاتە پەیوەندیدارەکان دراوە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: "مۆڵەتمان لە رژێمی سووریا نەویستووە. بۆ ئەم ئۆپەراسۆنە مۆڵەتمان لە کەس وەرنەگرتووە. چونکە ئەمە بابەتی ئاسایشی نیشتمانیە بۆ ئێمە".