Ömer Faruk Cebeci,Onur Orhan,Hemın Othman Mohammed
25 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی له 21 پارێزگای سه‌ر به ناوه‌ندی ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ 129 كارمه‌ندی پێشووی ئاسایش ده‌ركرد كه په‌یوه‌ندیان به فه‌تۆوه هه‌یه و به بڕیارنامه‌ی باری نائاسایی كه وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه رێكخراوه‌ییه‌كانی سه‌ر به ئاسایشی ئه‌نقه‌ره، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌ت كرد بۆ ده‌ستگیركردنی 129 گومان‌لێكراو.
تیمه‌كان كاته‌كانی به‌یانی زوو له 21 پارێزگادا و له یه‌ك كاتدا ئۆپه‌راسیۆنیان ده‌ستپێكرد و 60 گومانلێكراویان ده‌ستگیر كرد.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه گومانلێكراوان به‌رنامه‌ی نهێنی په‌یوه‌ندیكردنی رێكخراوه‌كه ByLockیان به‌كارهێناوه.