Erdal Türkoğlu,1 23
25 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2018
هاتای – AA
سوپای تورکیا سەنگەرەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە لە عەفرین تۆپباران دەکات.
ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونی سوپای تورکیا کە لە ٢٠ی ئەم مانگەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و سنوورەکان، ھاوکات بۆ لەناو بردنی ئەندامانی تیرۆریستی داعش و پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و رزگارکردنی خەڵکی دۆست و برای ئەو ناوچەیە، لەدەست زوڵمی ئەمانە دەستی پێکردووە، بەردەوامە.
یەکە جێگیرکراوەکانی سوپای تورکیا لە هێڵی سنووری پارێزگای هاتای لە سەرلەبەیانییەوە ماوە ماوە بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی سەنگەرە دیاریکراوەکانی پەیەدە لە عەفرین.
تۆپبارانەکە بووەتە هۆی تەنینەوەی ناوچەکە بە دووکەڵ و دەنگی تۆپبارانەکەش لە نزیک گەڕەکەکانی شاری هاتای دەبیسترێت.