Sangar Hamad Azeez
13 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2017
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوە لە دژی رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە/کەجەکە لە ٢٥ شاردا ٥٤٤ گومانلێکراو دەستگیر کران.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو دەستیان خستوون، هێزەکانی ئەمنی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە/کەجەکە لە ٢٥ شاردا کە لەنێوانیان شارەکانی ئیستانبوڵ، ئیزمیر ، دیاربەکر و وان بەدیدەکران ئۆپەراسیۆن ئەنجام درا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەشدا ٥٤٤ گومانلێکراو دەستگیر کران.
راگەیەندرا کە لەنێو دەستگیرکراوان ئەو تیرۆرستانە هەن کە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراویان بە کاروانێکی سەربازی تەقاندووەتەوە لە شارۆچکەی جزیرە کە بەهۆیەوە ١١ سەرباز گیانیان لەدەست دابوو