Abdullah Shukur
17 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2016
قەیسەری
ژمارەی ئەو گومانلێکراوانەی کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە ھێرشە تیرۆریستییەکەی شاری قەیسەری دەستگیرکراون گەیشتە ١٥ کەس.
داواکاری گشتی قەیسەری مستەفا ئارسلانتورک کە لێکۆڵینەوەکە بەڕێوە دەبات، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "لێکۆڵینەوە لە ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی شاری قەیسەری کە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی ١٣ سەربازی تورکیا، بەردەوامە".
ئەرسلانتورک ئاشکراشی کرد: "لێکۆڵینەوەکە بە شێوەیەکی فراوان بەڕێوە دەچێت و لە ھەنگاوی یەکەمیشدا حەوت گومانلێکراو دەستگیر کران، لە دوای ئەمیش ئەم ژمارەیە گەیشتە ١٥ گومانلێکراو".