Esma Küçükşahin
24 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2021
قەیسەری- AA
کۆمپانیای ئەرجییەس تەکنۆپارک لە شاری قەیسەری، ٤٠٠ واگۆنی گواستنەوەی نەوتی عێراقی بەرهەمهێناوە.
لەو بارەیەوە سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە، پ.د. رەجایی کڵچ راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە زنجیرەی کۆمپانیاکانی تەکنۆپارک لە بواری بەرهەمهێنانی ناوخۆییدا کار دەکەن و رۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە کەمکردنەوەی پەیوەستبوونی تورکیا بە وڵاتانی دەرەوە.
پ.د. رەجایی کڵچ پیرۆزبایی لەو سەرکەوتنەش کردووە کە کۆمپانیای کرایۆکان سەربە گرووپی کۆمپانیاکانی ئەرجییەس تەکنۆپارک بەدەستیهێناوە.
کۆمپانیاکە، کاری بەرهەمهێنانی ٤٠٠ واگۆنی گواستنەوەی نەوتی عێراق-ی بۆ بازاڕەکانی جیهان تەواو کردووە و ٥٠ لەو واگۆنانەش رادەستی حکوومەتی عێراق کراون.