Barış Gündoğan
04 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2024
ئەنقەرە - AA
هەردوو فڕۆکەوانی ئەو فڕۆکەی مەشق و ڕاهێنانەی لە قەیسەری تووشی ڕووداو بوو و کەوتەخوارەوە، شەهید بوون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بڵاویکردەوە کە هەردوو فڕۆکەوانی ئەو فڕۆکەیەی لە قەیسەری تووشی ڕووداو بوو، شەهید بوون.
فڕۆکەی مەشق و ڕاهێنان لە جۆری SF-260Dی سەربە فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی کە لە ١٢هەمین فەرماندەی بنکەی گواستنەوەی ئاسمانی قەیسەری بۆ مەشق و ڕاهێنان بەرزبووەوە، بەهۆکارێک کە هێشتا نازانرێت تووشی ڕووداو بوو.