Meriç Ürer
23 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2021
ئیزمیر - AA
لە لێکۆڵینەوەیەکدا لەبارەی پێکهاتەی سەربازیی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) لەنێو سوپای تورکیادا کە لە ٥٣ پارێزگا و کۆماری قوبرسی باکووری تورکی بەڕێوەدەچێت و ناوەندی لێکۆڵینەوەکە ئیزمیرە، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٨٤ گومانلێکراو دەرکرا، کە ١٢٣کەسیان هێشتا لەسەر کارن و دەرکەوتووە لە رێگەی تەلەفۆنی گشتییەوە پەیوەندیان بە ئیمامەکانی رێکخراوەکەوە کردووە.
دوای ئەوەی سەرۆکایەتی رێکخستنی هەواڵگریی نیشتمانی تورکیا لە ٢٩ پارێزگای جیاوازدا سەربازانی ئەندامی رێکخراوەکەی دەستنیشانکرد کە هێشتا لەسەر کارن، سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئیزمیر، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٨٤ گومانلێکراو دەرکرد کە ١٢٣کەسیان سەربازی چالاکن.
ئەو ١٨٤ گومانلێکراوەی فەرمانی دەستگیرکرنیان بۆ دەرکراوە ٣٩یان لە فەرماندەیی هێزەکانی وشکانیی، ٩٧یان لە فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانیی، شەشیان لە فەرماندەیی هێزەکانی دەریایی، چواریان لە فەرماندەیی گشتیی جەندرمە، هەروەها ٣٨ گومانلێکراویان خوێندکاری خوێندنگەی سەربازیی بوون کە دوای هەوڵی کودەتاکە پەیوەندیان پچڕاوە.
لەنێو گومانلێکراوەکاندا دوو کۆلۆنێل، حەوت رائید، ١٠ نەقیب، ٢٢ ملازمی یەک، دوو ملازم، ٩٥ ئەفسەر و هەشت عەریف هەن.