Selma Kasap
23 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2021
ئەنقەرە - AA
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٠١ هەزار و ٢١٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی ٢٢ هەزار و ٢١٦ كەس پۆزەتيڤ بووه و ١١٧ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٠١ هەزار و ٢١٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی ٢٢ هەزار و ٢١٦ كەس پۆزەتيڤ بووه، ١١٧ تووشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٩٨١ نەخۆشيش دەستنيشانكراون.
هەر بەپێی خشتهكه، دوای تەواوبوونى چارەسەری پزیشكیی/ماوەى كەرەنتينی ١٩ هەزار و ٤٩٤ تووشبوو لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٨٤٤ هەزار و ٦٨١ كهس بەرزبوويەوە.
كۆى گشتيى ٣٦ مليۆن و ٥٥٦ هەزار و ٥٨٩ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە سێ مليۆن و ٣٥ هەزار و ٣٣٨ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٣٠ هەزار و ١٧٨ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٦٤٤ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٢ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٣،٨ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦٥ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٢٣،٣ـه، تێكڕای كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن نۆ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.