Melike Gallenkuş
22 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2021
ئیستانبوڵ- AA
هاوسه‌رۆكی پێشووتری هه‌ده‌په، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش له‌و دۆسیه‌یه‌دا كه به تۆمه‌تی سووكایه‌تییكردن به سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌هۆی لێدوانێكی كه ساڵی ٢٠١٥ له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك دابووی، دادگایی ده‌كرا، به تاوانی "سووكایه‌تییكردن به سهركۆمار" سزای سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش له‌ڕێگه‌ی سیستمی ده‌نگ و ره‌نگه‌وه له گرتووخانه‌وه به‌شداریی له دانیشتنی دادگای ٤٦ه‌مینی سزا به‌راییه‌كانی باكركۆی له ئیستانبوڵ كرد و پارێزه‌ره‌كانی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون.
ده‌میرتاش له میانی به‌رگریی له‌خۆكردندا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دوو جار به‌ربژێر بووه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و چه‌ندین ساڵه كاری سیاسیی ده‌كات، راشیگه‌یاند: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌م له بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ست به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه گرت، ژماره‌یه‌كی زۆر دۆسیه به‌تۆمه‌تی سووكایه‌تییكردن له‌دژم كراوه‌ته‌وه. به‌هۆی دوو رسته ره‌خنه‌وه كه گرتوومه، دوو تۆمه‌تنامه له‌سه‌رم ئاماده‌كراوه. درێژكردنه‌وه مانای نییه، ره‌خنه‌م له حكوومه‌ت گرت. به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ سهركۆمار و سهرۆكوهزیرانم نه‌كرده ئامانج. ئێستا دڵته‌نگم له‌وه‌ی كه بۆچی ئه‌وه‌نده كه‌مم گوتووه. لێدوانه‌كه‌م زۆر نه‌رم بووه. ره‌خنه‌گرتن له حكوومه‌ت ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتییه".
داواكاری گشتیی كۆماریی له میانی دانیشتنه‌كه‌دا تۆمهتنامهكهی خوێنده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ده‌میرتاش رۆژی ٢٤ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٥، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاتی توركیا، ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو و سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی به ئامانج گرتووه.
هه‌ر له تۆمه‌تنامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، گوزارشته‌كانی تۆمه‌تبار سنووره‌كانی بیروڕا و ره‌خنه‌یان تێپه‌ڕاندووه و ناتوانرێت ئه‌و گوتانه له چوارچێوه‌ی مادده‌ی ١٠ی رێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا، هه‌ڵبسه‌نگێنرێن.
لە میانی خوێندنەوەی تۆمەتنامەکەدا و به‌هۆی تاوانی "سوکایەتییکردن بە سەرکۆماری تورکیا" داوای بەندکردنی ده‌میرتاش به ساڵێک و دوو مانگ تا چوار ساڵ و هەشت مانگ، کرا.
دوای خوێندنەوەی تۆمەتنامەکە، پارێزەرەکانی دەمیرتاش بەرگرییان لە بریگرتەکەیان کرد.
- دادگا سزای سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانیی بەسەر دەمیرتاش-دا سەپاند
لە بڕیاری دادگادا، دۆسیەکانی سکاڵا دژی دەمیرتاش پێکەوە هەڵسەنگێنران و ئەوەش وەبیرهێنرایەوە کە بە تۆمەتەکانی "سوکایەتییکردنی ئاشکرا بە کارمەندی دەوڵەت بەهۆی کارەکەیەوە" و "سوکایەتییکردن بە سەرکۆماری تورکیا" داوای سزای بەندکردن بۆ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاش کراوە.
هەر بۆیە بەپێی ماددەی ٤٤ی یاسای سزادانی تورکیا، داوای سەپاندنی توندترین سزا بەسەر دەمیرتاش-دا کرا و دادگا، به تاوانی "سوکایەتییکردن بە سەرکۆماری تورکیا" سزای سێ ساڵ زیندانیی و بە هۆی ئه‌وه‌ش كه سووكایه‌تییه‌كه به ئاشكرا كراوه، سزاكه‌ی بۆ سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانییكردن، زیادكرد.
هەروەها دادگا هەڵوێستەکانی تۆمەتباری لە قۆناغی دادگاییکردندا لەبەرچاوگرت و بەهۆیەوە هیچ سوککردنێکی لە سزاکەیدا نەکرد.